هاووڵاتیانی به‌ڕێز ...
خۆبه‌خشان‌و چاكه‌كارانی خۆشه‌ویست ...
ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، له پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها به‌رزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ڕه‌خساندنی هه‌ل بۆ ئه‌و چاكه كارانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوردوویی‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌ی كاری خۆبه‌خشین له‌بواری خزمه‌تكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ده‌رگای وه‌رگرتن‌و پێشوازیكردن له بواری كاری خۆبه‌خشی بۆ گه‌نجانی چاكه‌كارو خێرخواز‌و مرۆڤه میهره‌بانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌ڕوو .
ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری خۆبه‌خشی‌و چاكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناو هێنانه‌دی ئامانجه پیرۆزه‌كاندایه، بۆ ئه‌وه‌یه توانای چاكه‌كارانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ته‌واوكه‌ری تواناكانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت له خزمه‌تكردنی منداڵان له خانه‌كانی ساوایان‌و كوڕان‌و كچان‌و خزمه‌تكردنی به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وتووان له هاووڵاتیانی به ساڵاچووی ماڵی به‌ساڵاچوواندا، به‌تایبه‌ت له‌م كاتانه‌دا كه قه‌یرانی دارایی‌و كێشه‌و گرفته‌كان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی توانای دامه‌زراوه حكومییه‌كان دابه‌زێت‌و نه‌توانرێت به‌وجۆره‌ی پێویسته خزمه‌تی منداڵان‌و پیرو په‌ككه‌وته‌كان بكرێت .
به‌ڕێزان: كاری خۆبه‌خشی‌و چاكه‌ی ئێوه كه‌لێنی گه‌وره بۆ ئێمه پڕ ده‌كاته‌وه، تۆ هه‌ر توانایه‌كت هه‌یه‌و خوای گه‌وره هه‌رجۆره به‌هره‌و توانایه‌كی جه‌سته‌یی‌و پیشه‌یی‌و دارایی‌و (كات)ی پێبه‌خشیویت، ده‌توانیت به توانا‌و كاته‌كانی خۆت خه‌نده بخه‌یته سه‌ر منداڵێكی نازدار، سه‌رنجی پیرێك بۆ ژیان ڕاكێشیت، ده‌ستێكی میهره‌بان بیت له سه‌ر سنگی براو خوشكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆت، ئه‌وانه‌ی هه‌ر گرفتێكی ژیان لانه‌ی ئارامی خێزانی لێ سه‌ندوونه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاوێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
23ی 6ی 2016 ـ سلێمانی
خشته‌ی بواره‌كانی كاری خۆبه‌خشی له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاری سلێمانی:
ناونیشانی خۆبه‌خشه‌كان ............ ڕه‌گه‌ز ......... شوێنی كار
1ـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، خانه‌كانی ساوایان، كچان، كورٍان، هێڵی 116
2ـ توێژه‌ری ده‌روونی، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، خانه‌كانی ساوایان، كچان، كورٍان، هێڵی 116
3ـ پزیشك‌و یاریده‌ده‌ری پزیشك، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، خانه‌كانی ساوایان، كوڕان، كچان، به‌ساڵاچووان
4ـ داده/ به‌خێوكه‌ری، منداڵ، مێ، خانه‌ی ساوایان.
5ـ مامۆستا، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، خانه‌كانی كوڕان، كچان .
6ـ پیرشۆر، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، خانه‌ی به‌ساڵاچووان.
7ـ هاوڕێی منداڵ، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، خانه‌كانی ساوایان، كچان، كوڕان.
8ـ هاوڕێی نه‌خۆش، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، مانه‌وه لای نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌كاتی پێویستدا.
9ـ چێشتخانه، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، خانه‌كانی ساوایان، كوڕان، كچان، به‌ساڵاچووان.
10ـ ژینگه‌پارێز، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
11ـ باخه‌وان، نێر، باخچه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
12ـ سه‌رتاشخانه + ئارایشتگا، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، خانه‌كانی كوڕان، كچان، به‌ساڵاچووان.
13ـ وه‌ستای كاره‌بایی، نێر، كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
14ـ وه‌ستای ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ، نێر، كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
15ـ وه‌ستای دارتاشی، نێر، خانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
16ـ چاودێری شه‌و، نێر، خانه‌ی كوڕان.
17ـ چاودێری شه‌و، مێ، خانه‌ی كچان.
18ـ شۆفێر‌و ئوتومبیل/ ته‌كسی، نێر، بۆ كاتی پێویست‌و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش.
19ـ شۆفێر‌و ئوتومبیل/ پاس، نێر، بۆ گه‌شت‌و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی منداڵان.
تێبینی: كاته‌كانی كار به‌پێی بۆ گونجانی خۆبه‌خش‌و پێویستی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵده‌بژێردرێت‌و دیاریده‌كرێت.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن‌و زانیاریی زیاتر سود له‌م ڕێگایانه وه‌رده‌گیرێت:
1ـ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی :
سلێمانی/ گردی جۆگه، خوار ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان.
2ـ ژماره ته‌له‌فوون : (0533230318، 0533230319، 0533230322).
3ـ ناونیشانمان له تۆڕی ئینته‌رنێت (www.socialsuli.com).
5ـ ناونیشانمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك : @socialsuli
6ـ پۆستی ئه‌لیكترۆنی: (amar-plan@hotmail.com).
7ـ كاته‌كانی سه‌ردان‌و په‌یوه‌ندی: ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه ـ چوارشه‌ممه، سه‌عات 8.30 – 12.30 سه‌رله‌به‌یانی .
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاوێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
له‌م لینكه‌وه فۆرمی كاری خۆبه‌خشی وه‌رگره بۆ پڕكردنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی:
(لێره) كلكیك بكه‌و فۆرمه‌كه به شێوه‌ی pdf وه‌رگره.