• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی کارپێکردنی منداڵاندا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاماری 6 مانگی سەرەتای ساڵی 2025ـی لیژنەی بەدواداچون بۆ منداڵانی ئیشکەر بڵاوکردەوە.

"لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ دا لیژنەی بەدواداچوونی منداڵان (1611)سەردانی بۆ باڕو کافتریاو چێشتخانەو بلیارد و ساڵۆن و کارگەو کافیەکان و ئەوشوێنانەی گومانی تێدا دەکرێت منداڵی خوار 18 ساڵی تێدایە کردووەو 5 جێگە داخراون"

ئەمڕۆ سێشەممە ، 12ـی حوزەیرانی/2025 ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاماری بەدواداچونی لیژنەی بەدواداچونی منداڵانی ئیشکەری لە سەرشەقامەکان و ترافیکلایتەکان بڵاوکردەوە.

ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی (www.socialsuli.com)ڕاگەیاند ، "لیژنەی بەدواداچوونی منداڵان لە شەش مانگی ساڵی 2025دا (1611) سەردانی بۆ فولکەو جادەکانی مەرکەزی سلێمانی کردووەو کە باڕو کافتریاو چێشتخانەو بلیارد و ساڵۆن و کارگەو کافیەکان و ئەوشوێنانەی گومانی تێدا دەکرێت منداڵی خوار 18 ساڵی تێدایە دەگرێتەوە، بەوهۆیەوە 5 شوێنی کارکردن داخراون و پسوڵەی سەرپێچی بۆ 9 جێگەش کراون، لەکۆی ئەو سەردانانە ( 257) منداڵی ئیشکەر لەسەر شەقامەکان ڕەسد کراون.

بەڕێوەبەری گشتی وتیشی " سەردان و بەدواداچونەکان بە هاوکاری هەریەک لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان وبەرێوەبەرایەتی کاری سلێمانی و بەچاودێری قائیمقامیەتی مەرکەزی سلێمانی بووەو سوپاسیان دەکەین کە پاڵپشتی گەورەن لەو ئەرکەداو هیواخوازین لە ئایندە دا پێکەوە بتوانین منداڵان لەسەر شەقام و شوێنە نەشیاوەکان دوور بخەینەوە و لە قوتابخانەو سەنتەرو شوێنە شیاوەکانی تایبەت بە منداڵان نەوەیەکی بەسود بۆ کۆمەڵگا بەرهەم بهێنرێ"
 


12/06/2025
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.