• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
پڕۆژەکە لە شەش مانگی ئەمساڵ دا 463 کەیسی چارەسەر کردووە.

پڕۆژەی یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی ژنان ، ڕاپۆرتی شەش مانگی ساڵی 2024ـی بڵاودەکاتەوە.

یەکێک لەپڕۆژە گرنگەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆژەی (یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی ژنان)ە، ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی تەمووزی 2024 ، ئەم پڕۆژەیە ئاماری شەش مانگی 2024ـی بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی ئامارەکە لە پڕۆژەکە 5703 هاوڵاتی لە خول و سیمنارەکانی هۆشیاری سودمەند بوون لەو ڕێژەیەش 1314 کەسیان نێر و 4389کەسیشیان مێ بوون.

لەو ماوەیەدا 263 هاوڵاتی کەیسەکانیان چارەسەر کراوە و لەوژمارەیەش 20یان نێرو 243 یان مێ بوون، کە تیایدا خزمەتگوزاری دەرونی و کۆمەڵایەتی و تەندروستیان پێشکەش کراوە.

تیمەکانی پڕۆژەکە لەسەردانەکانیان بۆ ماڵ و شوێنە گشتیەکان توانیویانە بڵاوکراوەو بڕوشەر بەسەر 4527 هاوڵاتی دابەش بکەن.

پڕۆژەی (یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و بەهێز کردنی تواناکانی ژنان) پڕۆژەکە بە پشتیوانی‌ دارایی‌ رێکخراوی‌ (UNFPA) و سەرپەرشتی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتییەو لە ماوەی‌ڕابردوودا خزمەتێکی‌ گەورەی‌ بە پرسی ژنان و خیزان کردووە.

بۆ بینینی تەواوی ڕاپۆرتەکە سەردانی سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بکەن.
 


09/07/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.