لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ولەڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی کارپێکردنی منداڵ دا ئاماری 6 مانگی لیژنەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر بڵاوکرایەوە.
بێستون جەبار:-" ئامارەکان دڵخۆشکەرون ڕێژەیمنداڵی ئیشکەر لەچاو ساڵی 2023ڕوو لەکەمبونە"
کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ،12ـی حوزەیرانی 2024، بە ئامادەبونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ، بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ،خاتوو سارا لەتیف بەڕێوەبەری جێبەجێکاری منداڵپارێزی کوردستان ،نوعمان عەبدوڕەحمان بەرپرسی پەیوەندیەکانی منداڵپارێزی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کارپێنەکردنی منداڵ لە کازیوەی سەرای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەکۆنگرەکەدا بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وێرای دەستخۆشی لە لیژنەی پاراستنی منداڵانی ئیشکەر کە ئەرکێکی گەورەیان لەسەرشانە جەختی لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی دیاردەکەو کاری هاوبەش کردەوە.
پاشان بەڕێز بێستون جەبار ، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و هەموو ئەولایەنانە کرد کە لە ئەرکی بەرەنگاربونەوەی کارکردن بەمنداڵ ڕۆڵیان هەیە و داوەی لەهاوڵاتیان کرد منداڵان بپارێزن
لەهەرکارێک کە له دۆخێكی سهخت ولهسهرو توانای جهستهییهوه بێت و دوور له چاودێری دایك و باوك ، بەمەترسی گەورەی زانی لەسەر دواڕۆژی منداڵەکان.
بێستون جەبار وتیشی "هەمولایەک بەرپرسیارین لەدابین کردنی دواڕۆژێکی ڕوون بۆ جگەرگۆشەکانمان و وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین و لەماوەی شەش مانگدا لیژنەکان 745 سەردانی بۆ فولکەو شوێنە گشتیەکان کردوەو و 59سەردانیش بۆ ئەو شوێنانە کراوە کەگومان دەکرێت منداڵی خوار 18ساڵ کاری تێدابکات"
بێستون جەبار کەس و کاری ئەومنداڵانەی ئاگادار کردەوە کە لەخوار تەمەنی یاساییەوە کاریان پێدەکرێت ئەنجومەنەکە وەک تاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
نوێنەری منداڵپارێزی کوردستان لەکۆنگرەکەدا باسی لە ڕۆڵی منداڵپارێز و کارەکانی کرد کە لەماوەی ڕابردودا بۆ منداڵان لە هەرێمی کوردستان کردویانە
بۆ بینینی ئاماری شەش مانگی 2024سەردانی سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بکەن