به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، مهرجو شێوازی وهرگرتنو فۆڕمی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی منداڵ له دایه‌نگه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ش لیژنه‌یه‌كی باڵا له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێكهێنراوه‌و لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیش بۆ سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌كه بۆ هه‌ر دایهنگهیهك.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ خراوه‌ته ڕوو، كه پرۆسه‌كه ئه‌مساڵ به شێوه‌ی تیروپشكی ئاشكرا ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ش دیاریكراون كه به‌بێ تیروپشك منداڵه‌كانیان وه‌رده‌گیرێن له دایه‌نگه حكومییه‌كان.
شێوازی وه‌رگرتنی منداڵ:
بۆ ئه‌مساڵ، شێوازی وه‌رگرتنی منداڵ به شێوه‌ی تیروپشكی ئاشكرا ده‌بێت، واته پاش ئه‌وه‌ی دایك‌و باوكی منداڵ فۆرم پڕده‌كه‌نه‌وه‌و مه‌رجه‌كانیان تیا ده‌بێت، ناویان ده‌چێته لیستی تیر‌و پشكهوهو به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی دایه‌نگه ده‌توانێت وه‌ریانگرێت كه‌پێشتر ڕاده‌گه‌یه‌نرێن پرۆسه‌ی تیر‌و پشك به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌وانه‌ی به‌بێ تیر‌و پشك وه‌رده‌گیرێن:
ئه‌وانه‌ی به‌بی َتیروپشك وه‌رده‌گیرێن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه پاش سه‌لماندنیان به به‌ڵگه‌و نووسراوی فه‌رمی:
1ـ منداڵی شه‌هید.
2ـ منداڵی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
3ـ ئه‌و منداڵانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن یان ئه‌و منداڵانه‌ی خوشك یان برایه‌كی تریان به‌ڕێژه‌ی 80 بۆ 100 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌و دایكیان مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ری وه‌رگرتووه.
مه‌رجه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و چوونه تیروپشكه‌وه:
1ـ پێویسته دایكی منداڵ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت.
2ـ پێویسته ته‌مه‌نی منداڵ له نێوان : ( 1/ 2/ 2013 بۆ 1/ 10/ 2015 ) دا بێت.
3ـ پێویسته منداڵ هیچ نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌ی نه‌بێت .
كاتی ده‌ستپێك‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم‌و تیروپشك:
1ـ كاتی ده‌ستپێك‌و دابه‌شكردنی فۆرم بریتییه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 14ی 8ی 2016 .
2ـ دوا مۆڵه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم بریتییه له ڕۆژی دووشه‌ممه، 5ی 9ی 2016 .
3ـ كاتی ئه‌نجامدانی تیر‌و پشك به ئاماده‌بوونی دایك یان باوكی منداڵ بریتییه له ڕۆژانی 18 تا 22ی 9ی 2016 .
شوێنی وه‌رگرتنی فۆرم‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی:
1ـ شوێنی وه‌گرتنی فۆرم: هاووڵاتی ده‌توانێت له ڕێگه‌ی سایتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتییه‌وه فۆرمه‌كه وهرگرێتو پاش پڕكردنه‌وه‌ی بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و دایه‌نگه‌یه‌ی ئه‌یه‌وێت، یان ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی دایه‌نگه بكات‌و فۆرمه‌كه وه‌رگرێت.
2ـ شوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕم: پێویسته داواكار، فۆرمی به‌شداری‌و داواكاری بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و دایه‌نگه‌یه‌ی ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت.
دوو تێبینی گرنگ:
1ـ نابێت داواكار له دوو دایه‌نگه فۆرم پڕبكاته‌وه، چونكه له رێگه‌ی پڕۆگرامه‌وه ناوه‌كان به‌راورد دهكرێنو بێبه‌ش ده‌بێت له هه‌ردووكیان.
2ـ نابێت دایك فه‌رمانبه‌ری ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامهزراوانهبێت كه خۆیان دایه‌نگه‌یان هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه فۆرمه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێت.
شوێن: ناو ته‌لاری كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی - شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ – به‌رامبه‌ر رێگه‌ی عه‌واڵ.
شوێن: گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری - نزیك مزگه‌وتی به‌ختیاری .
شوێن: گه‌ره‌كی چوارباخ - نزیك یاریگای سلێمانی.