سه‌عات حه‌وت‌و نیوی سه‌رله‌به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنه، ئیمه له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانین، لێره نازدارترین منداڵ‌و ته‌نهاترین پیری وڵاتی لێیه، یه‌ك یه‌ك منداڵه‌كان به‌خه‌به‌ر دێن، وه‌ه‌خه‌به‌رهاتن له دونیایه‌ك كه خاڵییه له ئامێزی دایك‌و باوك، خاڵییه له ماچی ئه‌وان، باوه‌شی ئه‌وان، لێره هه‌موو شتێك جیاوازه، منداڵانێك كه چه‌ند پێویستیان به شیر هه‌یه تا پێی بژین، سه‌د هێنده پێویستیان به باوه‌شی دایك‌و باوك هه‌یه، باوه‌شێك كه زۆر ده‌مێكه لای ئه‌مان تام‌و بۆنی بیرچووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا به حه‌سره‌ته‌وه‌ن بۆی، بۆیه كاتێك ده‌چیته ژووره‌وه چه‌ندین منداڵ لێت كۆئه‌بنه‌وه‌و به حه‌سره‌ته‌وه یان باوه‌شت پیا ده‌كه‌ن یان لێت ورد ده‌بنه‌وه.
یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنه‌و ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تین له سلێمانی كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆوه‌و بینایه‌كی گه‌وره‌یه، پێكهاتووه له 4 ماڵ بۆ چوار مرۆڤ كه له ڕووی ته‌مه‌ن‌و ڕه‌گه‌زه‌وه جیاوازن، ماڵێك بۆ منداڵی ساوا، له‌ته‌مه‌نی یه‌ك ڕۆژه بۆ 4 ساڵ، ماڵێك بۆ نه‌وجه‌وانانی كوڕان له ته‌مه‌نی 4 ساڵ بۆ 18 ساڵ، ماڵێك بۆ كچان له ته‌مه‌نی 4 ساڵ بۆ 18 ساڵ، ماڵێكیش بۆ به‌ساڵاچووان له ته‌مه‌نی 55 بۆ ئافره‌ت‌و 60 ساڵ بۆ پیاوان .
جه‌ژن هێنده‌ی پێكهاتووه له‌و خۆشییانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی خێزاندا كۆده‌بنه‌وه هێنده پێك نه‌هاتووه له خواردن‌و بۆنه‌یه‌ك له ڕۆژێكدا، بۆیه كارێكی ئه‌سته‌مه لێره به دوای خۆشییه‌كانی جه‌ژندا بگه‌ڕێیت.
به سروشتی خۆیان به‌ساڵاچووان زووتر له خه‌و هه‌ستان، یه‌ك یه‌ك پاش ده‌م‌و چاو شۆرین به‌ره‌و چێشتخانه‌و شوێنی نانخواردنیان به‌ڕێكه‌وتن، پێده‌چوو ززۆرێكیان ته‌نها به جۆری چێشته ئاماده‌كراوه‌كاندا بیانزانیایه كه ئه‌مڕۆ جه‌ژنه‌و بۆنه‌یه‌كی جیاوازه، له‌وێ فاسۆلیاو قه‌یسی‌و گۆشت‌و برنج ئاماده‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاماده نییه ده‌نگی منداڵ‌و نه‌وه‌كانه به چوارده‌وری باوه پیره‌و دایه پیره‌داو داوای جه‌ژنانه‌و ماچ‌و یاری .
لێره كه‌سی لێ نییه، بێجگه له‌وانه‌ی هه‌میشه لێره ده‌مێننه‌وه‌و چه‌ند كارمه‌ندێك كه زۆر دڵسۆزانه خزمه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاش كه‌مێك‌و ئه‌و كاتانه‌ی خه‌ریكبوو به‌ساڵاچووه‌كان له نانخواردن ته‌واو ده‌بوون دوو مرۆڤی ساده خۆیان كرد به ژووردا، یه‌كه‌میان عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی كه ئه‌م شوێنه سه‌ر به وانه، دووه‌میان سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌وان یه‌كه‌مین بوون هاتنه ئێره، له‌ماڵی خۆیان نانی جه‌ژنیان نه‌خواردبوو، هاتبوون تا لێره ساتێك خه‌نده بخه‌نه سه‌ر لێوی ئه‌و مرۆڤه خه‌نده تۆراوانه، تا لێره یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن به‌ڕێبكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر گوڵپی پێی وتین: " من ته‌نها ساڵێكه له‌م ئه‌ركه‌م ده‌ست به‌كارم، به‌ڵام وه‌ك نه‌ریتی دوو جه‌ژن‌و بۆنه‌ی تری ڕابردوو سه‌ره‌تا سه‌ردانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌كه‌م، تا له نزیكه‌وه ئاگاداری ژیان‌و دۆخی ئه‌مان بم‌و جه‌ژنه پیرۆزه بكه‌ین، ئه‌مجاره‌یان به خۆشحاڵییه‌وه كاك سۆران عومه‌ریش بوویه هاوڕێمان له ڕۆژێك پێش جه‌ژنه‌وه پێی وتم ئه‌م جه‌ژنه به‌یه‌كه‌وه له‌وێ ده‌بین " .
سۆران عومه‌ریش وتی : " به داخه‌وه به كۆمه‌ڵێك هۆكاری جیاجیا ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی خۆشییه‌كانی جه‌ژن ناچێژن، هێندێك له‌و خه‌ڵكانه ئه‌و مرۆڤانه‌ن لێره، ئه‌مڕۆ ویستم له‌گه‌ڵ م.عومه‌ر به‌یه‌كه‌وه كه‌مێك هاوژیانی ئه‌م به‌ڕێزانه بین، سوپاس بۆ خوا لێره تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌موو شتێك باشه، ئه‌گه‌رچی بێ كێشه‌و گرفتیش نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و ئامێزه گه‌رمه‌ی خێزانه، ئه‌و كۆبوونه‌وه خێزانییه‌ی كه خوا مرۆڤی به‌وجۆره درست كردووه كه بێ ئه‌وه ژیانێكی زه‌حمه‌ت بژی " .
له‌گه‌ڵ خۆیان چه‌ند عه‌لاگه‌یه‌ك له دیاری جه‌ژنانه‌یان هێنابوو، كه یاری جۆراوجۆربوون بۆ منداڵه‌كان .
پاش كه‌مێك‌و له دوای سه‌عات 8و نیوه‌وه هێواش هێواش مندڵه‌كانیش به‌خه‌به‌ر هاتن، یه‌ك یه‌ك به‌ره‌و چێشتخانه به‌ڕێده‌كه‌وتن، له‌وێ خوانی جه‌ژن ئاماده‌یه، خوانه‌كه باش بوو، به له‌زه‌ت بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشاین نه منداڵه‌كان به‌باشی نانیان خوارد نه ئه‌م دوو میوانه، سۆران عومه‌ر‌و عومه‌ر گوڵپی .
له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی جه‌ژنیانه‌وه، عومه‌ر گوڵپی پێی ڕاگه‌یاندین، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌مانه‌وه دانراوه، پاش خواردن‌و خۆگۆڕین‌و پشوویه‌ك منداڵه‌كان به‌رنامه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه، به پاس‌و له‌گه‌ڵ توێژه‌رو كارمه‌ندانی ئێره ده‌چنه هێندێك شوێنی یاری‌و پارك بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش. له‌باره‌ی توانای دارایی كۆمه‌ڵگه‌كه‌شه‌وه، عومه‌ر گوڵپی وتی:" لێره توانایه‌كی حكومه‌ت هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه وه‌ك پێویست نییه‌و ئه‌گه‌ر هاوكاری خێرخوازان نه‌بووایه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه بارودۆخ زۆر خراپ ده‌بوو " .
به‌و جۆره ناو به‌ناو خه‌ڵك‌و كارمه‌ندان ده‌رده‌كه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی كوڕان، كاك ئه‌نوه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری خانه‌ی كچان، به‌نازخان، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌كه سه‌رنج خان، ئه‌وانیش به‌مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه‌و ئاگاداری ژیانی منداڵ‌و پیره‌كان.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی بوو، شكانی قاچی یه‌كێك له منداڵه‌كان بوو له‌خانه‌ی كچان، كه ڕۆژێك پێش جه‌ژن به‌هۆی یارییه‌وه قاچی شكابوو، ئه‌وه‌ش بوو بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مه خۆشییه‌ی جه‌ژنیش كه له‌وێ هه‌یه ئه‌ومنداڵه جوانه لێی بێ به‌ش بێت .
پاشان له ڕۆژی دووه‌می جه‌ژندا، ئه‌مساڵ به‌شێك له منداڵه‌كان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م منداڵه‌كان له‌كاتی به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌كانیان به‌رنامه‌ی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌كانیان‌و توێژه‌رو كارمه‌نده‌كانیان دانابوو، بێگومان به‌رنامه‌یه‌كی باشه، چونكه ئه‌مان تاكه كه‌سی ئه‌مانن‌و له‌جێگه‌ی خزمانیانن .
هه‌ر له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژندا گه‌وره به‌رپرسێكی حكومه‌ت بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی كرد، ئه‌ویش قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌وێ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌كانه‌وه پێشوازی كران، پاشان یه‌ك یه‌ك خانه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانی منداڵه‌كانی كرد‌و جه‌ژنه پیرۆزه‌ی لێكردن‌و دیاریی پێشكه‌ش كردن، هه‌روه‌ك له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیشدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌ستخۆشی له به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه دڵسۆزانه خزمه‌تی پیرو منداڵه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدا هاوكاریان بێت‌و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌شدا عومه‌ر گوڵپی سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كرد‌و وتی :" سه‌ردانی به‌ڕێزیان مانای گه‌وره‌ی هه‌یه، له‌لایه‌ك بێجگه له هاوسۆزی‌و جه‌ژنه پیرۆزه باشتر ئاگاداری ژیانی منداڵ‌و به‌ساڵاچووه‌كان ده‌بێت‌و باشتر له خه‌می ئه‌و خه‌ڵكانه تێده‌گات كه به‌هه‌ر هۆكارێك ئامێزی گه‌رمی خێزان له ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك هیواشی خواست سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له شوێنی بڕیاردان له نزیكه‌وه ئاگاداری ژیانی خه‌ڵك ببن تا باشتر ئاگاداری ژیانی به‌شێك له گه‌له‌كه‌یان ببن كه خه‌ڵكێكی مه‌حروم‌و بێبه‌شن".
لێره توێژێكی تر هه‌ن، كه نه یه‌كه‌م ڕۆژه‌و نه دووه‌م ڕۆژو نه سێیه‌م ڕۆژ، هیچ ئاگاداری جه‌ژن‌و خۆشی‌و خه‌نده‌كان نین، ئه‌وانیش ئه‌و ژن‌و پیاوه په‌ككه‌وتانه‌ن كه بێده‌نگ‌و هێمن له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كانیان ڕاكشاون‌و توانای ته‌نانه‌ت جووڵه‌و جێبه‌جێكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆشیان نین، ئه‌وان نه ده‌زانن ئه‌مڕۆ چ ڕۆژێكه‌و نه‌هیچ ڕۆژێكی تریش لای ئه‌مان هیچ مانایه‌كی تری هه‌یه، ته‌نها و بێده‌نگ له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی خۆیان ده‌ژین.
له دیجیتاڵ میدیای ( په‌یام ) وه‌رگیراوه .