بە پێی فەرمانی کارگێڕی، ژمارە (1067)ی رۆژی ٢٨ی ٢ی ٢٠١٩، پاش سەردانکردنی لیژنەی سەرپەرشتی و بەدواداچوونی دایەنگەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و کەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بڕیاریدا مۆڵەتی کارکردن لە دایەنگەی (لەرین)ی ناحکومی لە گەڕەکی (قڕگە)ی شاری سلێمانی وەرگرێتەوە.
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لە دایەنگەکە پاڵپشتە بە بڕگەی (١) لە ماددەی (١٤)ی ڕێنمایی دایەنگەکان، ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٥)، و بەهۆی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١ـ دایەنگەکە دوو سزای (ئاگادارکردنەوە)ی هەبووە بە ژمارە (١٩٢٢) لە ٢٨ی ٨ی ٢٠١٦ و ژمارە (٣٠٧١) لە ٦ی ١١ی ٢٠١٧.
٢ـ دوو جار نووسراوی پابەندبوونی ئاراستەکراوە بە ژمارە (١١٣٨) لە ٢٥ی ٤ی٢٠١٦ و ژمارە (٢٤٥٥) لە ٧ی ٨ی ٢٠١٧.
٣ـ سزای وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن و داخستنی دایەنگەکە پاش سەردانی لیژنەی سەرپەرشتی و بەدواداچوونی دایەنگەکان دەرچووە لە ڕۆژی ٢٦ی ٢ی ٢٠١٩.
هەربۆیە دایک و باوکی منداڵانی ئەو دایەنگەیە ئاگاداردەکەینەوە منداڵەکانیان بگوازنەوە بۆ دایەنگەیەکی تر، چونکە ئەو دایەنگەیە مافی کارکردنی نابێت لە بەرواری دەرچوونی ئەو فەرمانەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی
٢٨ی ٢ی ٢٠١٩