دایه‌نگه‌كانی (ئه‌ستێره) و (چوارچرای نوێ) به فه‌رمی كرانه‌وه
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 27ی 2ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی (ئه‌ستێره)ی ناحكومی له گه‌ڕه‌كی زێڕینۆكو (چوارچرای نوێ)ی ناحكومی له شاری نیشته‌جێبوونی چوارچرای نوێ به فه‌رمی به‌ڕووی منداڵاندا كرانه‌وه.
له هه‌ردوو بۆنه‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای پیرۆزبایی له كردنه‌وه‌ی دایهنگهكانیان و ئاماده‌ییان بۆ وه‌رگرتنی منداڵی نوێ، خاوهنو به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه‌كانی ڕێنماییكرد كه سه‌ره‌تایه‌كی باش بونیات بنێن و ته‌واوی توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پابه‌ندی به یاسا‌و ڕێنماییه‌كان و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وه كه ئامانجیان ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ له دایه‌نگه‌كاندا.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كانیدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو دایهنگهكرد كه سه‌ره‌تایه‌كی باشیان ده‌ستپێكردووه‌و ستافی به توانایان هه‌ڵبژاردووه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه جۆراوجۆره‌كانی دایه‌نگه.
|