• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ داوای‌ هاوکاری‌ لە بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان دەکات

بەمەبەستی‌ جێ به‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ (15) له‌ یاسای‌ ژماره‌ (22)ی‌ ساڵی‌ (2011)ی‌ ناسراو به‌ یاسای‌ ماف و ئیمتیازی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان، به‌شی‌ یاسای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ داوا له‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوندیدار ده‌كات هاوكاری‌ بن له‌ پێناو دروستكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.

له‌ نووسراوه‌كانی‌ ژماره‌ (823 تا 829) كه‌ به‌رواری‌ ڕۆژی‌ 13ی‌ 2ی‌ 2019یان له‌سه‌ره‌، به‌شی‌ یاسای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا ده‌كات هه‌ریه‌كه‌ له‌ (سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌، قائمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ شاره‌وانییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌به‌رهێنان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌وقاف) هاوكاریان بێت له‌ جێ به‌جێكردنی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كان له‌ پڕۆژه‌و بیناو شوێنه‌ گشتیه‌كاندا تایبه‌ت به‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان).

له‌ نووسراوانه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ داوای‌ سێ خاڵ له‌ دامه‌زراوه‌كان ده‌كات:
1ـ هیچ مۆڵه‌تێك نه‌درێت به‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ حكومی‌ و ناحكومی‌ هه‌تا بۆچوونی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاریی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وه‌رنه‌گیرێت هاوشێوه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ بۆچوونی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ تر، له‌و باریه‌وه‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاماده‌ی‌ هه‌ر ئه‌ركێكه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ببێته‌وه‌.

2ـ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ كۆنه‌كان، هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌ ئێستادا توانای‌ جێ به‌جێكردنی‌ هه‌یه‌ وه‌ك (ڕه‌مپای‌ چوونه‌ ژوره‌وه‌، ده‌ستشۆ، w.c، ...) به‌ خاوه‌ن پڕۆژه‌كان دابنرێت و زیاد بكرێت.

3ـ كارمه‌ندێك ته‌رخان بكرێت بۆ ڕاییكردنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت تا هاووڵاتیان به‌هۆی‌ هات و چۆی‌ زۆره‌وه‌ ماندوو نه‌بن.

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا، وێنه‌یه‌ك له‌و ڕێبه‌ره‌ی‌ كه‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ ئاماده‌یكردووه‌ هاوپێچ كراوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ (ڕێبه‌ری‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كانی‌ بیناو پڕۆژه‌و شوێنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان)).

ئه‌م وێنانه‌ی‌ خواره‌وه‌ وێنه‌ی‌ نووسراوه‌كانن:


16/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.