به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات و ڕێبه‌ری ئه‌ندازیاری بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بیناو پڕۆژه‌كان تایبه‌ت كه‌مئه‌ندامان ڕوون ده‌كاته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه، 11ی 2ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی قائمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری ژماریه‌ك فه‌رمانگه‌كان له بینای قائمقامیه‌تی سلێمانی، تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ندازیارییه‌كانی تایبه‌ت به بیناو باڵه‌خانه‌و پڕۆژه ححكومی و ناحكومییه‌كانی بۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌ت ڕوونكرده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌دا، كه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كاك ئاوات عه‌لی، قائمقامی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كاك عه‌لی شامار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت و گوزارو ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و نوێنه‌رانیان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵا‌و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌ت ئاماده‌یبوون، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان قائمقامی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت و گوزار وته‌ی خۆیان پێشكه‌شكرد.
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز كاك ئاوات عه‌لی، وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌ركی لیژنه هاوبه‌شه‌كان و ئامانجیان و میكانزیمی كار‌و چۆنیه‌تی پێكهێنانیان و بایه‌خیان له پێشخستنی شاری سلێمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان و میوانانی شاری سلێمانی.
له وته‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، سه‌ره‌ڕای بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئاماده‌بووان له گه‌شه‌پێدانی دامه‌زراوه‌كان به جێ به‌جێكردنی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موومان بابه‌تیانه‌و پیشه‌ییانه مامه‌ڵه بكه‌ین له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كان، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌و پێشه‌نگییه‌ی شاری سلێمانی هه‌یه‌تی له زۆر بواردا، په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌می كاری هه‌موو دامه‌زرازه‌كان و وشیاری هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رو فه‌رمانگه‌كانه‌وه هه‌یه، پاراستنیش ئه‌و ناوبانگه گه‌وره‌یه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه.
به‌شی زۆری وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌رخان بوو به قسه‌كردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕێبه‌ری تایبه‌تمه‌نده ئه‌ندازیارییه‌كانی كه‌مئه‌ندامان تایبه‌ت به پڕۆژه‌و دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییه‌كان و ڕوونكرده‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی و ئه‌ركی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌تایبه‌ت لیژنه هاوبه‌شه‌كان له جێ به‌جێكردنی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان شیاو‌و گونجاوبن بۆ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه.
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له مافی چونیه‌كی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرد له به‌كارهێنان و سودوه‌رگرتن له شوێنه گشتیه‌كان هه‌ر له شۆسته‌و شه‌قامه‌كانه‌وه تا بیناو باڵه‌خانه‌كان و شوێنه پیشه‌ییه‌كان و شوێنه جیاجیاكانی تر، ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه جێ به‌جێكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پێویستی به جیدیه‌تی هه‌موومان هه‌یه له جێ به‌جێكردنی یاساكان و سووربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی شاری سلێمانی ببێته شارێكی نمونه‌یی له گونجاوی ژینگه‌كه‌ی بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌وه‌ش هیچ قورسییه‌كی تیا نییه و ته‌نها جیدیه‌تی پێویسته، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وای وت.
له كۆتاییدا، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆچوون و پێشنیاری خۆیان بۆ پێشخستنی كاره‌كانی لیژنه‌كان خسته‌ڕوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ڕه‌وه‌ز سواره، به‌پرسی به‌شی ئه‌ندازیاری و هیوای سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان هاوڕێی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوون.