پاش بڵاوبوونەوەی کەیسی نەخۆشی و کێشەی هاووڵاتیەک بەناوی (مستەفا موەفق)، کە کێشەی نەخۆشی و بێ جێگەیی هەیە، بە پێویستی دەزانین ئەرکی خۆمان لەو جۆرە کەیسانە بۆ هاووڵاتیان ڕوونبکەینەوە:
١ـ بەشی پارێزگاری خێزان و بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەک براو کەس و هاورێ لەگەڵ ئەو هاووڵاتیە بەرێزەدا بن و چاودێری بکەن تا ئەو کاتەی چارە بۆ کێشەکانی دەدۆزرێتەوە، ئەو کاتەشی کە دەبرێتە نەخۆشخانە وەک هاورێی نەخۆش لەگەڵی بمێننەوە.
٢ـ سەبارەت بە نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ مانەوە، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە ئەوەیە کە سەرەڕای ئەوەی ئەو هاووڵاتیە لە ڕووی تەمەنەوە گەنجە، بەڵام بەهۆی نەبوونی هیچ ماڵێکەوە تایبەت بەو تەمەنە، ئێمە لە ماڵی بەساڵاچووان ژوورێکی تایبەتی بۆ تەرخان دەکەین، وەک لای هەمووان ڕوونە سەرەڕای قەیرانی دارایی و گرفتی کەمی ستاف، هەوڵمانداوە بە تواناکی بەردەستی خۆمان و هاوکاری خێرخوازان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی خزمەتگوزاری شایستە بۆ سودمەندان پێشکەش بکەین.
٣ـ لە ڕێی هاوکارو هاوپیشەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی، هەوڵی چارەسەری تەندروستی دەدەین، سودیش لەو خێرخوازانە وەردەگرین کە بەڵێنی هاوکاریان داوە ئەگەر هاتوو چارەسەری نەخۆشیەکەی پێویستی بە توانای دەرەوەی نەخۆشخانەی حکومی هەبوو.
لەگەڵ دوعای شیفا بۆ ئەو هاووڵاتیەو هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
١١ی ٢ی ٢٠١٩