• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاهێنانی‌ ڕاهێنه‌ران بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵانی‌ ئۆتیزم سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی‌ هات و بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌ش كرا

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 10ی‌ 2ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ و له‌تیف عه‌زیز، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان و ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌، ڕاهێنانی‌ ڕاهێنه‌ران بۆ (30) ده‌رچوونی‌ زانكۆ له‌ به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ كۆتایی‌ گه‌شت و بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر بەشداربوونادا دابەش کرا.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا به‌خێرهاتنی‌ ئاماده‌بووانی‌ كردو شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕاهێنانه‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ بریتبوو له‌ سێ ڕۆژی‌ تیۆری‌ و سێ ڕۆژی‌ كرداریی‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵانی‌ ئۆتیزم و كاركرن بۆ ڕاهێنانیان له‌سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم.

پاشان به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی‌ و سوپاسی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ كرد كه‌ ڕاهێنانه‌كه‌یان سه‌رخست، به‌تایبه‌ت به‌ڕێز م.ڕه‌حمان عه‌لی‌ سه‌رپه‌رشتیارو ڕاهێنه‌رو م.ئاراس ناصر وانه‌بێژ له‌ ڕاهێنانه‌كه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ پاڵپشتی‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێنمایی‌ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ركه‌كانیان و ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی‌ كه‌ منداڵ و خێزانه‌كانی‌ ئۆتیزم له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و ڕاهێنه‌رو ستافه‌كان هه‌یانه‌.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و دڵسۆزی‌ و ڕووحی‌ پێكه‌وه‌ كاركردن زۆر گرنگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن و سروشتی‌ كاری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم پێویستی‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكارییه‌ له‌ نێوان ستافه‌كان خۆیان و باوكان و دایكانی‌ ئۆتیزم له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ ئاماده‌بووان، دووباره‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد چ ئه‌وانه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌وێ خزمه‌ت ده‌كه‌ن چ ئه‌وانه‌ی‌ ڕاهێنانیان وه‌رگرتووه‌و ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ كار كردووه‌.

شایانی‌ باسه‌ پاش ته‌واوبوونی‌ بینای‌ نوێی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، به‌ پشتیوانی‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌ 32 كارمه‌ند (30 هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت و ده‌روونناسی‌ و كۆمه‌ڵناسی‌ و باخچه‌ی‌ ساوایان و په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت و دوو داده‌) له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌دا ده‌ستبه‌كاربوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ ڕاهێنان وه‌رده‌گرن به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 45 منداڵ كه‌ پێشتر ته‌نها 11 منداڵ سودمه‌ندبوون.


10/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.