به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی به‌ڕێوه‌برد
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 31ی 10ی 2018، به ئاماده‌بوونی بەرێز م.عومەر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شاره‌زاكانی دیوان و به‌رپرسانی به‌ش و هۆبه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (9)ی ساڵی 2018ی ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، له سه‌ره‌تادا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكهشكردو تیایدا تیشكی خسته سه‌ر گرگترین ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌چوون، هه‌روه‌ك سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دواتر‌و به پێی بڕگه‌كانی تری به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، پیاچوونه‌وه به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو كرا‌و پاشان گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه كه بریتبوو له هه‌ڵسه‌نگاندن و پیاچوونه‌وه به ڕێژه‌ی به‌رنامه‌ی جێ بهجێكراوی به‌ش و هۆبه‌كان كه له پلانی ساڵی 2018 دا جێگیركرابوون.
|