به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له شاندێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی دانیشتوان ده‌كات
ڕۆژی دووشه‌ممه، 29ی 10ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و خاتوو پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازی له شاندێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی دانیشتوان () به سه‌رۆكایه‌تی خاتوو بامیلا فاتمه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرام‌و جێگری به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستانی ڕێكخراوه‌كه كرد.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بریتی‌بوو له ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ڕێكخراوه‌كه و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر به‌رنامه‌كانیاندا هاتووه له شێوازی فریاگوزاری بۆ گه‌شه‌پێدان له كاركردن بۆ ژنان و كچان و ڕزگاربووانی توندوتیژی.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆچوونی خۆی بۆ شێوازی كاركردن له نێوان ڕێكخراوه‌كه‌و دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خسته‌ڕوو، هیواشی خواست ڕێكخراوه‌كه له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت باشتر ده‌توانێت به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی هه‌ستێت له‌و بواره‌دا.
|