بڕیاروایه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی دانیشتوان، سه‌نته‌ره‌كانی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌ت بكات
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 24ی 10ی 2018، له هۆتێل دیده‌مان له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی دانیشتوان (UNFPA) و ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه نێوخۆییه‌كان، ۆرك چۆپێكی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی ڕاده‌ستكردنی زیاتر له 20 سه‌نته‌ری تایبه‌ت به پاراستن و گه‌شه‌پێدانی توانای ژنان و كچان له كه‌مپه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له ۆرك چۆپه‌كه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆی ئه‌وه‌یان كرد كه به چ میكانیزمێكی كاری سه‌نته‌ره‌كانی بواری پاراستن و گه‌شه‌پێدانی توانای ژنان و كچان له كه‌مپه‌كان له ڕێكخراوه نێوخۆییه‌كانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ حكومه‌ت.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ئاماده‌بوو، پێشنیاری پیویستیان خسته‌ڕوو و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و سه‌نته‌رانه و هیوایان خواست ڕێكخراوی (UNFPA)یش هاوكاری حكومه‌ت و وه‌زارتی كار بێت بۆ به‌رده‌وامی كاركردنی ئه‌و سه‌نته‌رانه.
له‌و ۆرك ئۆپه‌دا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سلێمانی و د.عارف غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كار‌و ده‌روون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌رمیان و یوسف چاوشین،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ولێرو حسێن عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دهۆك، ئاماده‌ی ۆرك شۆپه‌كه بوون.
|