به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 23ی 10ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پێشوازی كرد له به‌رپرس و ستافی ڕێكخراوی ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه ڕێكخراوێكی ناوخۆیی سنوری پارێزگای سلێمانیه‌و كارده‌كات بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له ڕێگه‌ی چاودێری‌و ڕاهێنانه‌وه به هاوكاری ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بریتی‌بوو له دانان و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی پێویست بۆ گه‌یاندن و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كار‌و به‌رنامه‌كانی ڕێكخراوه‌كه له سنووری كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوی ناوبراو‌و هه‌ر ڕێكخراوێكی تر كرد كه كارده‌كات بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ.
|