به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن سزای دایهنگهیهك ده‌دات
به پێی فه‌رمانی كارگێڕی، ژماره (3349) له به‌رواری 21ی 10ی 2018، به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی بوونی پابه‌ند نه‌بوونی به یاسا‌و ڕێنماییه‌كان، دایه‌نگه‌ی (لانكه)ی ناحكومی له گه‌ڕه‌كی هه‌واره به‌رزه‌ی سلێمانی سزا ده‌دات و مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌رده‌گرێته‌وه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، پاڵپشت به بڕگه‌ی 1ی مادده‌ی 6 له سیستم، هه‌روه‌ها بڕی 1ی مادده‌ی 14ی ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان، بڕیارماند به:
یه‌كه‌م/ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دایه‌نگه‌ی (لانكه)ی ناحكومی به مۆڵه‌تی ژماره (44) له گه‌ڕه‌كی (هه‌واره به‌رزه)ی شاری سلێمانی، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
1ـ بوونی سزای (داخستن بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ) به نووسراوی ژماره (111) له به‌رواری 14ی 2ی 2012.
2ـ بوونی سزای (ئاگاداركردنه‌وه) به نووسراوی ژماره (1260) له به‌رواری 8ی 6ی 2016.
3ـ پابه‌ند نه‌بوون به یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی دایه‌نگه پاڵپشت به ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوون) له به‌رواری 14ی 10ی 2018.
دووه‌م/ ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ئاماده‌كاری بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی منداڵانی ناو دایه‌نگه بۆ دایه‌نگه‌یه‌كی تر.
سێیه‌م/ ئه‌م فه‌رمانه جێ به‌جێده‌كرێت له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه.
شایانی باسه به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه به به‌رده‌وامی سه‌ردانی دایه‌نگه حكومی و ناحكومییه‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له سه‌لامه‌تی منداڵانی دایه‌نگه‌و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆیان.