کۆبوونەوەی هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، 15ی 10ی 2018، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێز كاك عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌ردوولا هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی دێنه پێش ماڵی داڵده‌دان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له كاتی كاركردن بۆ ژنانی داڵدهدراوو، هه‌روه‌ها ڕێكخستنی شێوازی په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و دوو ده‌زگایه پێكه‌وه بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان.
ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه بریتبوو له سه‌ر هاوڕابوونی هه‌ردوولا له‌سه‌ر باشكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو دامه‌زراوه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئه‌و ژنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنرا هه‌تا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن ئاماده‌بكه‌ن بۆ ڕێكخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه.
|