سەنتەری ڕۆشنایی بەبۆنەی رۆژی جیهانی گۆچانی سپيەوە بۆنەیەکی تایبەت سازدەکات
ڕۆژی دووشه‌ممه، 15ی 10ی 2018، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپییه‌وه، سه‌نته‌ری ڕۆشنایی بۆ نابینایان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی حكومی و ڕێكخراوه‌یی و كه‌سایه‌تی سلێمانی، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی سازكرد‌و تیایدا ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆری پێشكه‌شكرد.
له‌و بۆنه تایبه‌ته‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی و به‌ڕێز م.عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕۆشنایی وته‌یان پێشكه‌شكرد، له وته‌كانیاندا سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی چالاكییه‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر خواستی هاووڵاتیانی نابینا كرده‌وه.
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هیوای خواست خولی داهاتووی په‌رله‌مان و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاست خواستی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و نابینایاندا بێت، هه‌روه‌ك له وته‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك له كێشه‌و گرفتی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان خسته‌ڕوو و ده‌ستخۆشیشی له سه‌نته‌ری ڕۆشنایی كرد بۆ كار‌و صالاكییه‌كانیان.
بیرۆكه‌ی چالاكییه‌كه بریتبوو له دابه‌شكردنی 111 گۆچان و چاویلكه‌ی ڕه‌ش به خولی نوێی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌رله‌كانتارانی خولی نوێ له كێشه‌و گرفتی نابینایان، هه‌روه‌ك له مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می ده‌ستی نابینایان و كاری هونه‌ری ئه‌وان پێكه‌شكران كه ده‌رخه‌ری تواناكانی هاووڵاتیانی نابینایه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌شێك له كاره‌كانی مه‌راسیمه‌كه پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به وێنه‌و ژیانی ئه‌و پێشمه‌رگانه خرابوویه ڕوو كه له شه‌ڕی داعشدا هه‌ردوو چاویان له ده‌ستدابوو.
ڕۆژی 15ی 10، ڕۆژێكی جیهانییه بۆ گێڕانی بۆنه‌ی تایبه‌ت بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به خواستی نابینایان كه به ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی ناسراوه كه بریتیه له‌و گۆچانه تایبه‌ته‌ی كه نابینایانی پێ ده‌ناسرێته‌وه.
سه‌نته‌ری ڕۆژنایی یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تییه له پارێزگای سلێمانی.