به نووسراوی ژماره (3232) له 14ی 10ی 2018، به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له پێناو زیاتر جێبه‌جێكردنی یاسا‌و ڕێنماییه‌كاندا، گشتاندنێك ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌كان ده‌كات.
له گشتاندنه‌كه‌دا داوا له دایه‌نگه ناحكومییه‌كان كراوه پابه‌ندبن به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، ئه‌گه‌رنا ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه:
1ـ سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كان پابه‌ندبن به‌و بڕه پاره‌یه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه به وه‌رگرتنی له دایك و باوكی منداڵ، هه‌روه‌ها پێویسته دایه‌نگه‌كان وه‌سڵی وه‌رگرتنی پاره‌یان هه‌بێت كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه واژۆكرابێت.
2ـ نابێت بۆ هیچ جۆره چالاكییه‌كی ناو دایه‌نگه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگیرێت.
3ـ نابێت به هیچ جۆرێك له‌سه‌ر بنه‌مای هێندێك مه‌رجی ناودایهنگه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگیرێت.
له كۆتایییدا گشتاندنه‌كه داوا ده‌كات دایه‌نگه‌كان ئه‌و ڕێنماییانه له پرسگه‌ی دایهنگهكانیان هه‌ڵبواسن بۆ ئه‌وه‌ی دایكان و باوكان و به‌خێوكاران ئاگاداربن.
به‌شی دایه‌نگه‌كان له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه به به‌رده‌وامی به دواداچوون ده‌كات بۆ كاری دایه‌نگه حكومی و ناحكومییه‌كان به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ له دایه‌نگه، هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتن له هه‌ر سه‌رپێچیه‌كی دایه‌نگه.