به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان كرد
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 14ی 10ی 2018،به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌فدێكی ڕێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان (PDO) كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان خاتوو به‌هار مونزی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراو‌و كاك ئارام تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه.
ئامانجی سه‌ردانی ڕێكخراو بریتبوو له پێشكه‌شكردن پڕۆژه‌ی (به‌ره‌و پێشه‌وه، ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی سه‌ركردن له عێراق) بۆ ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی ئه‌وه‌ش به فراوانكردنی پڕۆژه‌كه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه له ماڵی داڵده‌دان داڵده‌درێن كه له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌كه‌وه خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆریان پێشكه‌ش بكرێت‌و گه‌شه به تواناكانیان بدرێت.
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خۆشحاڵی خۆی به پڕۆژه‌كه ده‌ربڕی و ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له پێناو سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌دا.
|