سلێمانی/ بە ئامادەبوونی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و لە ڕۆژى جیهانى بەساڵاچوواندا، بەساڵاچووانى سلێمانى بۆنەیەکى تایبەت بەڕێوە دەبەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 1ـی 10ـی 2024، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ساڵاچووانه‌وه، ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی ڕێكخست لە ماڵی بەساڵاچوان لە شارەدێی سیتەک بۆ به‌سه‌ربردنی پشوویه‌ك له ژینگه‌یه‌كی خاوێندا و بەخوێندنەوەی مەولود نامەو ئێوارە خوان ساڵڕۆژەکە بەرز ڕاگیرا.
له به‌شێكی بۆنه‌كه‌دا به‌ڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەهاوڕێیەتی ژیلوان عادل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی
و ڕازاوه میرزا، جێگری بەڕێوەبەر، به‌شدارییان له خۆشییه‌كانی بۆنه‌كه‌دا كرد له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووان.
|