به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری ئۆتیزم به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و بەدواداچون بۆ گرفتەکان دەکات.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانیان، ژیلوان عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت،به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان، مافناس هیوا ڕەحمان، به‌رپرسی یاسا، هیوا سەعید وکامل غەفور سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ڕه‌حمان عه‌لی، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئاوات سه‌نته‌ری ئۆتیزم سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێی له‌بەڕێوەبەرو ستاف‌و ڕاهێنه‌ره‌كان گرت‌و چاودێری پرۆسه‌ی ڕاهێنانی منداڵانی كرد.
هەر لە سەردانەکەیدا بەرێز بەڕێوەبەرى گشتى چاوی بە ژمارەیەک لە ڕاهێنەران و کارمەندان کەوت و لە بارەى کارەکانى سەنتەرەکەو شێوازى ڕاهێنانەکان و ئاستى سودوەرگرتنی سودمەندان پرسیارى لێکردن و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی توانای سەنتەرەکە لیژنەیەک پێکهێنرا.
پاش دەستپێکردنەوەی دەوامی سەنتەرەکە لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ و زیادكردنی ستافی سه‌نته‌ره‌كه، له ئێسته‌دا توانای ڕاهێنانی منداڵان له سه‌نته‌ره‌كه‌دا به‌رزبووته‌وه بۆ 60 منداڵ، پاش هه‌ڵسه‌نگاندی به‌رنامه‌ی ئێسته‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ش، بڕیاروایه منداڵی زیاتر بۆ ڕاهێنان وه‌ربگیرێت.
|