بەڕێوەبەری گشتی بەشداری کرد لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە پەیمانگەی هیوای نابیستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئەیلوولــی 2024، بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشتپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، بەڕێوەبەرو مامۆستایانی پەیمانگا، ساڵی نوێی خوێندن 2024-2025 لە پەیمانگای هیوای نابیستان دەستی پێکرد.
بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەكدا پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندكاران كرد بەبۆنەی دەستیپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن و سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و رێكخراوانەشی كرد كە هاوكاری پرۆسەی پەروەردەیان كردوەو هیوای خواست مامۆستایان و قوتابیان بە گوڕو تینێکی نوێ وە بەشداری هۆڵەکانی خوێندن بکەن و ئەو كێشانەی لە چەند ساڵی رابردوودا رووبەرووی پرۆسەی خوێندن لە سەنتەرو پەیمانگەکان بونەوە چارەسەر بكرێن ، جەختیشیكردەوە، ئەمساڵ پێشوەختە ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کراوەو ھیوادارین ساڵێک بێت کە سەرجەم خوێندكاران تێیدا سەرکەوتوبن"..
جێی ئاماژهیه خوێندكارانی ههردوو پهیمانگای هیواو ڕووناكی هاوشێوهی خوێندكارانی ناوهندهكانی خوێندنی پهروهرده پڕۆگرامی خوێندنیان ههیهو له قۆناغی نۆی بنهڕهتی بهشداری تاقیكردنهوهکان دهكهن.
|