• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی‌ لەگەڵ بەڕێوەبەری‌ پەیمانگاکانی بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌ کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2024، ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی، هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان عوسمان حەمەکەریم، بەڕێوەبەری‌ سەنتەری‌ ڕۆشنایی‌‌و مەریوان لەتیف، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ ڕووناکی‌ بۆ نابینایان‌و سەریاس جەبار، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ هاناو بەهار عەبدوڕەحیم، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ هیوا بۆ نابیستان‌و ڕەحمان عەلی، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ ئاوات بۆ پەروەردەی‌ مێشک، کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ،  جەختی‌ کردەوە لەوەی‌ پێویستە هەموو توانای‌ خۆمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی‌ ژمارەیەک منداڵی‌ زیاتر لە پەیمانگاکان سودمەندبن، هەروەک باشترکردنی‌ ئەدای‌ پەیمانگاو ڕێکخستنی‌ زیاتریان لە ڕووی‌ کارگێڕی‌‌و پڕۆگرامەوە بەگرنگ زانی‌.

دواتر پابەندی پەیمانگاو سەنتەرەکانی بە دەوام بەپێویست زانی، ئەوەش لە پێناو باشترکردنی‌ توانای‌ پەیمانگاو سەنتەرەکان و زیاد کردنی چالاکیەکان، هەربۆیە ئامادەبووانی‌ ڕاسپارد کار بکەن بۆ دانانی‌ پلانی‌ سەرخستنی‌ ئەو بەرنامەو شێوازی‌ کارکردنە، لەکاتی‌ بوونی‌ ڕێگری‌ کرداری‌‌و کێشەی‌ دارایی‌، ئەوە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بە پلان‌و بەرنامەکەیدا دەچێتەوە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرەکان بیروڕای‌ خۆیان خستەڕوو، تیایدا سەرەڕای‌ دەربڕینی‌ ئامادەیی‌ بۆ جێ بەجێکردنی‌ فەرمان‌و ڕێنماییەکان، ئاماژەیان بە ژمارەیەک گیرو گرفت کرد کە ڕووبەڕووی‌ پەیمانگاو سەنتەرەکان دەبێتەوە لەکاتی‌ دەوامدا، کە زۆرینەیان وا بەستەن بە ئاسانکاری‌ بۆ منداڵ و گەنجانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت، لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی‌ ئەو گرفتانە.


24/09/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.