بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانیان بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەرپرسی سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵان کۆبویەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی ئەیلوولـی2024، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەئامادەبوونی بەڕێز پشتیوان موحەممەد بەرپرسی پاراستنی منداڵ، لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و بەرپرسی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان کۆبویەوە.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەوگرفتانەی ڕوبەڕووی سەنتەرەکان بۆتەوە بەتایبەت کەمی بودجەی پێویست بۆ خزمەت کردن بەمنداڵان لەڕێگەی دانانی پلانێکی گونجاو بۆ دوای کەمبوونەوەی پاڵپشتیەکانی ڕێکخراوی یونسێف بۆ پڕۆژەی پاراستنی منداڵ، بەڕێوەبەری گشتی پشتیوانی خۆی بۆداواکاری سەنتەرەکان دووپات کردەوە و بەڵێنیدا بەپێی توانا جێبەجێ بکەن.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەشت سەنتەری پاراستنی منداڵ بوونیان هەیە، خۆی لە کردنەوەی خول و هۆشیارکردنەوەی منداڵاندا دەبینێتەوەو هەندێ کات ژنانیش لەو سەنتەرانە خولیان بۆ دەکرێتەوە، کە کەوتوونەتە بازیان، پێنجوێن، سەیدسادق، شارەزوور، هەڵەبجە، پیرەمەگروون و دەربەندیخان، چەمچەماڵ.
|