• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دەربەندیخان/ شاندێکی بەڕێوەبەراەتی گشتی بەهاوڕێیەتی قائیمقام دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بەسەردەکەنەوە

"بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێز لەو خۆبەخشانە دەنێت لە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی دەربەندیخان خزمەت دەکەن"


ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 12ـی ئەیلوولی /2024 ، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت وبە هاوڕێیەتی پشتیوان موحەمەد بەرپرسی پاراستنی منداڵ سەردانی قەزای دەربەندیخانیان کرد

سەرەتا لە قائیمقامیەت سلێمان موحەمەد سەعید قائمقامی قەزای دەربەندیخان پێشوازی کردن،
له‌ دیدارێكدا کە م.عەبدولواحید ئەحمد، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دەربەندیخان ئامادەی بوو
 گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ كارمه‌ندان‌و فه‌رمانگه‌ کۆمەڵایەتیەکانی شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان كرد.

پاشان بە یاوەری قائیمقام هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی ، دایەنگەی دەربەندیخان، سەنتەری پاراستنی منداڵان بەسەرکرانەوەو گوێبیستی گرفت و داواکانیان بوون و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەران و فەرمانبەران کرا کە دڵسۆزانە ئەرکەکان ڕادەپەڕێنن، هەرلەچوارچێوەی سەردانەکەدا ڕێز لە15 کارمەندی خۆبەخش نرا کە خۆبەخشانە لە دەزگا کۆمەڵایەتیەکانی سنورەکە کاردەکەن.

ئەوەی جێی باسە سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی دەربەندیخان نمایشی کارەکانی ئەو خانمانە کرد کە لە ماوەی سێ مانگدا بەشداربوون لە خولی درومان و چنین و بەڵێندرا پاڵپشتی بەشداربوانی بکرێت بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان تا بێتە داهاتێک بۆیان.

لەبەرامبەردا قائمقام سوپاسی هەوڵەکانی بەڕێوەبەری گشتی کرد کە هاوکارێکی گەورەی هاوڵاتیان و دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بووە و هیوای خواست هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردولا بۆ خزمەت کردنی چین و توێژە جیاوازەکانی شارەکە پەرەی پێبدرێت.
 


12/09/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.