ڕێکخراوی چەپک بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەست بەند ئەبەخشێتە توشبوانی ئۆتیزم و داون و کەمژیری.
ڕۆژی سێشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، ژیلوان عادل بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی چەپک کرد بەسەرۆکایەتی بەڕێز شاخەوان ئەکرەم.
لەدانیشتنێکدا گفتوگۆکرا لەسەر پرۆژەی دەست بەند و جی پی ئێس و وردەکاری پرۆژەکە باسکرا و بێ بەرامبەر دەبەخشرێتە توشبوانی ئۆتیزم و داون و کەم ژیری بەمەرجی پلەی توند و زۆر توند.
رێکخراوی چەپک هەماهەنگی دەکات لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە، و سودمەندانیشی پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بکات دوای دڵنیابوون لە وەی گرنکە ئەم پرۆدۆکتەی بدرێتێ نۆسراوی لیژنەکەی بۆدەکرێ تا بجیتە ئۆفیسی ڕیکخراوی چەپک و بەدەستی بهێنیت.
|