• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قەزای بازیان دەکات .

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئەیلولـــی2024، له‌ میانه‌ی‌ سەردانێکدا ، ژیلوان عادل به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ پشتیوان موحەمەد سەردانی قەزای بازیانی کرد.

سەرەتا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی قائمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ بازیانیان كردو ئیسماعیل ئەحمەد، قائمقامی‌ قه‌زاكه‌ پێشوازی لێکرد ، له‌ دیدارێكدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ كارمه‌ندان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ قەزاکە و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت كرد، له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی سوپاسی‌ پێشوازی‌‌و میوندارییه‌كه‌یانی‌ كرد.

دواتر لە سەنتەری ئۆتیزمی ( لطيفة مەلاغالب )ـی حکومی بەش و یەکە جیاوازەکان و هۆڵی ڕاهێنانەکانی بەسەرکردەوەو دەستخۆشی لە بەڕێز ئاریاس کەمال بەڕێوەبەر و کارمەندان کرد و گوێی لە گرفت و داواکانیان گرت.

دواتر لە سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵان، مەڕاسیمی کۆتایی خولەکانی هاوینەی منداڵان بەڕێوەچوو کە زیاتر لە 100منداڵ سودمەند بوون لە خول و ڕاهێنانەکان و پاش ژمارەیەک چالاکی جۆراوجۆر بڕوانامە و خەڵات بەسەر بەشداربووان دابەش کراو بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێز نەبەز موحەمەد بەرپرس و کارمەندان کرد.
 
دواتر سەردانی دایەنگەی بازیانیان كردو لە لایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانی دایەنگەوە پێشوازی کران، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رپرس‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ دایەنگەکە كرد داوای کرد دڵسۆزانه‌ ئەرکەکانیان بەجێ بهێنن و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان کە گرنگی‌ زیاتر به‌ ژیانی‌ منداڵان بده‌ن وپاشان بەش و هۆبە جیاجیاکانی بەسەر کردەوە.

10/09/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.