بەڕێوەبەری گشتی بۆ چاودێریکردنی بایۆمەتری خاوەنپێداویستی تایبەتەکان بانکی توی مەلیک بەسەردەکاتەوە
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٩/١٠ ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت بە هاوڕێیەتی نەهرۆعبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی سەردانی بانکی توی مەلیکیان کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەرو کارمەندانی بانکەکە کۆ بونەوە سەرەڕای دەست خۆشی لە ستافەکانیان جەختیان کردەوە لە هاوکاری و ئاسانکاری بۆ خاوەنپێداویستی تایبەت و کەس وکاریان بەتایبەت ئەوانەی ڕێژەی کەمئەندایان بەرزەو ئاستەنگیان بۆ دروست دەبێت.
|