• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
چەمچەماڵ/ بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی بەسەر دەکاتەوەو بەشداری لە ئاهه‌نگی كۆتایی‌ خوله‌كانی‌ هاوینه‌ی سەنتەری پاراستنی منداڵان کرد.

لەسەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵان"لەسێ مانگی هاویندا لە خول و چالاکی و ڕاهێنانەکان  328 منداڵ و77 کچ و ژن لە خولی دروومان سودمەندبوون"

ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئـــەیلـوولـی /2024،  ژیلوان عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ بەوەکالەت، سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد.

سەرەتا  بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بەسەرکردەوەو لەلایەن بەڕێزان بەرزان کەریم بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیەکە پێشوازی کران ، بەدواداچوونی بۆ پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی بایۆمەتری بۆ  هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردو بەش و هۆبەکانی بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو کارمەندان کرد.

دواتر لە سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەیی، ئاهه‌نگی‌ كۆتایی‌ خولی‌ هاوینه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی منداڵانی چەمچەماڵ  به‌ڕێوه‌چوو.

 ئاهه‌نگه‌کە بۆ 328  سودمەندی خوار 18ساڵ و 77ئافرەت ڕێکخرابووکە له‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ خولی‌ فێربوونی‌ زمان‌و وێنه‌كێشان‌و موزیك‌و كۆمپیوته‌ر‌و چنین و دروومان و چه‌ند بوارێكی‌ به‌شداربوون. 

پاش پێشكه‌شكردنی‌ چه‌ند چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن فێرخوازان‌و به‌شداربووانه‌وه‌، خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستاو ڕاهێنه‌رانی‌ خوله‌كه‌و ده‌رچووانی‌ خوڵه‌كاندا دابه‌شكرا.

دواتر  بەڕێوەبەری گشتی بە هاوڕێیەتی ، بەرزان کەریم بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و زانا حاجی جێگری بەڕێوەبەر لەماڵی ئارام بۆ بەخشراوان لەگەڵ بەرپرس و کارمەندانی ماڵەکە کۆبونەوە و هۆڵ و یەکەکانی بەسەرکردەوە و لەژیانی سودمەندانی پرسیەوەو داوای لە کارمەندانی ماڵەکە کرد بەدڵسۆزیەوو ئەرکی سەرشانیان جێ بەجێ بکەن و ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەربڕی بۆ هەر پێداویستی و خزمەتگوزاریەک کەلە دەسەڵاتەکانیاندا هەبێت بۆ خزمەتی ماڵەکە.

09/09/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.