• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هەڵمەتێک بۆ ڕەسد کردنی منداڵان بەڕێوەچوو.

بێستون جەبار -:"تەمەنێکی گونجاو نیە کاتێک لە کافتریایەک یان هۆڵێکی بلیارد لەدرەنگانێکی شەو منداڵێکی خوار 18 ساڵ دەبینرێ پێویستە دایکو باوک باشتر چاودێر بن"

 "تەنها شەوی ڕابردوو 12 منداڵ ڕەسد کراوەو دوو لەو منداڵانە گواستراونەتەوە بۆ ماڵەکانی منداڵان"

شەوی ڕابرددو 18ـی تەمووزی2024 ، بەسەرپەرشتی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، لیژنەی ڕەسد کردنی منداڵی ئیشکەر سەردانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی و سەهۆڵەکەی کرد.

لەسەردانەکەدا منداڵانی ئیشکەرو دەروەزەکار لەسەر شەقامەکان و ناو بازاڕدا ڕەسد دەکران و لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسوکاریان دەکرا.

لەوبارەوە بەڕێوەبەری گشتی بۆ سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ووتی" ئەم ئێوارە تا کاتژمێر 12 ـی شەو لەگەڵ هاوڕێیانم لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی و نوێنەری پۆلیسی نەوجەوانان و منداڵپارێزی کوردستان وپۆلیسی 104 سەردانی ناوبازاڕو سەهۆڵەکەو ژمارەیەک کافتریاو بلیاردمان کرد ، هەر جێگایەک سەرپێچی کردبێ سزادەدرێت لە بەکارهێنانی منداڵی خوار 18ساڵ ،تەمەنێکی گونجاو نیە کاتێک لە کافتریایەک یان هۆڵێکی بلیارد لەدرەنگانێکی شەو منداڵێکی خوار 18 ساڵ دەبینرێ پێویستە دایکو باوک باشتر چاودێر بن"

" وە منداڵانی سەرشەقام و دەروەزەکاریش کە لەکاتێکی ناگونجاوداو بێ ئەوەی سەرپەرشتیارانیان لەگەڵ بێت لە درەنگانی شەو بە ئەرکی خۆمانی دەزانین دووریان بخەینەوەو ڕەسدیان بکەین"

سەبارەت بەژمارەی منداڵەڕەسد کراوەکان لە شەوی ڕابردوودا بەڕێوەبەری گشتی ووتی" 12 منداڵمان ڕەسد کردووە کە دوانیان گوستراونەتەوە بۆ ماڵەکانی منداڵان و لەو ژمارەیەش 8یان کوڕ و 4یان کچ بوون"

ئەوەی جێی باسە هەریەک لەبەڕێزان هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و پشتیوان محمد بەرپرسی پاراستنی منداڵ ، عقید بکر ئەفسەری بنکە لە پۆلیسی نەوجەوانان ،ڕائید زوهێر نوێنەری پۆلیسی 104.هەستى ئیسماعيل  نوينەرى منداڵپاريز  لەیەکەی پاراستنى مندال ، وەک لایەنی پەیوەندیدار هاوکاری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بوون.



19/07/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.