تیمی "هەژماری من" لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گفتوگۆی پڕۆسەکە دەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە، 12ـی تەمووزی2024، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ،بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، پێشوازی کرد لە تیمی "هەژماری من" لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و محمود عوزیری بەڕێوەبەری بەشی ڕیمۆت لە پڕۆژەی "هەژماری من" سیڤان بەرزنجی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی "هەژماری من" لە سلێمانی.
مەبەستی سەردانەکەیان ڕوونکردنەوەی پڕۆژەکە و چونیەتی بەڕێوەچونی پڕۆسەکە لە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بوو، شاندەکە پڕۆژەکەی
وەک بەشێک لە هەوڵەکان بە زامنکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ فەرمانبەران باس کرد.
حکومەتی هەرێم لەڕێگەی هەژماری من ـەوە دەستیکردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن. بەپێی وتەی شاندەکە ئەم پڕۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات و هەروەها ئاسانکاری بۆ کڕیار و فرۆشیارەکان دەکات کە هەر ئەمەش وا دەکات کە مووچەخۆر هەم لە ڕووی وەرگرتنی مووچە و هەم لە ڕووی خەرج کردنی و هەروەها پاشەکەوت کردنی مووچەکەی سوود لە هەژماری من ببینێت.
ئامانجی هەژماری من ئەوەیە کە تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لەم پرۆسەیەدا تۆماربکات.
لەکۆتایدا شاندی میوان وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوەو بڕیار وایە لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر سەردانی بانکی تانجەرۆ بکات تا دڵنیای زیاتر لەپڕۆسەکە وەربگرێت.