بهڕێوهبهرایهتی گشتی بهدواداچوون بۆ بارودۆخی خێزانێک دەکات و هەوڵی چارەسەرکردنی کەیسەکە دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2024 ، بهڕێز بێستون جەبار بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، سەردانی باخی گشتی سلێمانی کردو لە باردۆخی ژیانی ئەوخێزانەی کۆڵیەوە کە چەند ڕۆژێکە لەوێ دەمێننەوە.
ئەوخێزانە ماوەی چەند شەوێکە لە باخی گشتی سلێمانیدا دەمێننەوەو بەهۆی ئەوەی هیچ ڕێگەو جێگەیەکیان نیەو لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن داوای هاوکاریان کردبوو.
بەڕێوەبەری گشتی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند " منداڵەکان لە دۆخێکی خراپدان و پاش ئەوەی زانیاری ورد و بەدواداچونمان بۆ کەیسەکە تەواو کرد لە ڕاستی و دروستی گرفتە دەکۆڵینەوەو بەزووی چارەسەری کێشەکەیان دەکەین و خانویەکی گونجاویان بۆدەگرین و کرێی ساڵێکیان بۆ دابین دەکەین ئەوەش کە خێرخواز بەڵێنی پێداوین و هەر گرفتێکی تەندروستی و کۆمەڵایەتیان هەبێت بەدڵنیایەوە چارەسەری دەکەین"
بێستون جەبار وتیشی "به پێی ئهو زانیارییانهی ڕۆژانه دێنه بهردهست ، هەندێک لەو خێزانانە لە شارەکانی ترەوە دێن و منداڵان بۆ سواڵکردن بەکاردێنن و بەمەبەستی فریودان ڕوو لە سلێمانی دەکەن بۆیە پێویستە لە ڕاستی و دروستی بکۆڵینەوە و دواتر شوێنێکی گونجاویان بۆ دیاری دەکەین و پێداویستیەکان دابین بکەین.
|