ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە.
"ژمارەیەک خێزان لەژێر ناوی هەژاری کەناڵەکان کۆدەکەنەوە تاوەکو سۆزی خەڵک بۆ خۆیان ڕابکێشن "
ئەمڕۆ پێنجشەممە ،11ـی 7ـی2024، لە باخی گشتی هاوڵاتیەک لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا تۆمەتی بێبنەما دەخاتە پاڵ بەڕێزان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی ،لەکاتێکدا سەرلەبەری قسەکانی ئەو کەیسە ڕەتدەکەینەوەو بەپێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.
1- ئەم خێزانە خەڵکی شاری کەرکوکن و پاش ئەوەی دێنە شاری سلێمانی لە باخی گشتی نیشتەجێ دەبن و لەسەر ڕاسپاردەی خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی خۆی دەچێتە باخی گشتی بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکەیان.
2- بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ڕێگەی تیمێکەوە هەمان ڕۆژ لە ئۆتێلێکی شیاو ئەو خانەوادەیەیان نیشتەجێ کرد تا یەکلابونەوەی ڕاست و دروستی کەیسەکە و بڕیاردرا بۆ ماوەی یەک ساڵ خانوویەکی شایستەیان بەکرێ بۆ بگیرێت و هاوکاری زیاتر بکرێن.
3- پاش لێکۆڵینەوەی وردو بەدواداچوون لەکەیسی ئەم خانەوادەیە دەرکەوت هەموو ئەو زانیاریانەی پێشکەشیان کردووە دوورن لە ڕاستی و دەیانەوێت بۆ ئەو مەبەستە خانویان بۆ بکڕدێت و لەکاتێکدا پێشتر خێرخواز خانووی بۆ دابین کردون و فرۆشتویانەتەوە.
4- ئێمە بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە و دڵنیاتان دەکەین کە لە ژێر چاودێری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەهاوکاری خێرخوازان و لایەنی پەیوەندیدار چەندین کەیسی جۆراو جۆرمان چارەسەر کردووەو بەردەوامدەبین لەهاوکاری کردنی هەژاران و چارەسەر کردنی گرفتەکان بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستە ، بەڵام ژمارەیک لەو کەیسانە مەبەستیان فریودان و بازرگانی کردنە بە منداڵەکانیان و شێواندنی ڕاستیەکان تا لەو ڕێگەوە سۆزداری خەڵک بۆ خۆیان ڕابکێشن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
11ـی تەمووزی 2024