• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەسەر داوای وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێکارەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران خێراتر دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەلفالاین دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 11ـی تەمووزی2024، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ،بەئامادەبوونی بەڕێزان نەهرۆ عەبوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،پێشوازی کرد لە بەڕێز ژین عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەلفالاین کرد 
 
کۆبونەوەکە لەسەر داوای خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بوو تیایدا بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێشکەش کرددو خێراتر کردنی پڕۆسەی  دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە سنوری سەنتەری شاری سلێمانی  لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو گفتووگۆ کرد .

لای خۆیەوە بەڕێوەەری کۆمپانیای ئەلفالاین بەڵێنی دا بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەموو قورسایی خۆیان بۆ خێراتر کردنی پڕۆسەکە بخەنە گەڕ تابتوانن زۆرترین سود بە فەرمانبەران بگەیەنن

بڕیار وایە پاش وەرگرتنی زەوی لە ناوچەی قولەرەسی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دروست بکرێت.


11/07/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.