• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمپانیای گردجان یاداشتێکیان لەبەرژەوەندنی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت واژۆ کرد.

کوێستان موحەممەد:-" داوا لە دەستەی وەبەرهێنان دەکەم  مۆڵەت بەهیچ پڕۆژەو بەڵێندەرێک نەدەن هەتا ڕێژەی لەسەدا 7ـی یەکەی نیشتەجێبونەکانیان  بێبەرامبەر بۆ کەمئەندامان دابین نەکەن"

ڕۆژی سێشەممە ، 9ـی تەمووزی 2024، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانسی بەوەکالەت، نەهرۆعەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەرپرسانی کارگێڕی و یاساو پلان و بەدواداچون و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای گردجان واژۆ کرد.

 لەو بۆنەیەدا ،کە بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وتەیەکی پێشکەش کردو سوپاسی کۆمپانیای گردجانی کرد کە ڕێژەی لە سەدا 7ـی پڕۆژەکەی بێبەرامبەر پێشکەش بە کەمئەندامان کردووە ئەوەش بەپێی هەمواری یاسای کەمئەندامان کە پێویستە ئەوڕێژەیە بدرێتە کەمئەندامان و هەروەها داوای لە دەستەی وەبەرهێنان کرد مۆڵەت نەدەن بەهیچ پڕۆژەیەک تا گرنتی جێبەجێکردنی هەمواری یاسای کەمئەندامان نەدەن.

دواتر کاردۆ موحەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای گردجان سوپاسی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد کە هاوکاری پڕۆسەکە بووە تا ببەخشرێت بەو کەمئەندامانەی ڕێژەکەیان لەسەدا سەدە.

بەپێی یاداشتەکە 45 یەکەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەی شاری شاران کەدەکەوێتە قولەرەیسی بێبەرامبەر دەدرێتە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.



10/07/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.