بەڕێوەبەری گشتی لەشەقامێکی شاری سلێمانی بەدواداچون بۆ گرفتی هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات. 
 
    بێستون جەبار :- "لەژێر هیچ پاساوو بیانویەک نابێ هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەر شەقامەکان و ترافیکەکان بێت ، لەنزیکەوە چاودێر دەبین بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەی لەڕاستیدا نەبوون و کەمدەرامەتن"
 
دوای ئەوەی هاوڵاتیەک پۆستێکی کردبوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەسەر کێشەی هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت دوابەدوای پۆستەکەی دەست بەجێ بەڕێز بێستوون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ،بۆ بەدواداچوون سەردانی شوێنی کارەکەی دەکات. 
 
بەڕێوەبەری گشتی ڕایدەگەیەنێت ڕۆژی دووشەممە لیژنە دەنێرینە ماڵەوەیان و هەرپێویستیەکی هەبێت بەپێی توانا بۆیان جێ بەجێ دەکەین، پێمان وتن نابێت ئەم خاوەن پێداویستیە بەو جۆرە مامەڵەی پێوە بکرێت، چونکە یاسا مافەکانی دیاری کردوە و هەر یاساش پارێزەرێتی، وەسوپاسی ئەو بەرێزانەش دەکەین کەپەرۆشن بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە کەیسانە و هاوکارمانن.
    
      
    
	
    
 
 
 
                        
                     |