• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: بەڕێوەچوونی‌ گفتوگۆیەکی‌ کراوە لەسەر بەرپرسیاریەتی میدیا بەرامبەر منداڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی حوزەیرانی2024، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌ بێستون جەبار بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لەپارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت،د.محسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بەشی ڕۆشنبیری منداڵانی سلێمانی ڕێکیخستبوو، گفتوگۆیەک(پانێڵ)ێکی‌ بۆ چەند لایەنێکی‌ پەیوەندیدار بە بەپرسی‌ منداڵان ڕێکخست.

لەو گفتوگۆیەدا، وێڕای‌ وتەی‌ بەڕێزان  پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئەم تەوەرانە گفتوگۆکران:

یەکەم: کاریگەری ڕیکلامی کەناڵەکانی میدیا لەسەر  منداڵ، کە لەلایەن بەڕێز د.دیاری حامد، مامۆستا لە زانکۆی‌ سلێمانی‌ خرایە ڕوو.

دووەم: دەق و وێنە لەگۆڤاری منداڵاندا.، کە لەلایەن بەڕێز م.یاسین سەرنوسەری گۆڤاری پەپولە.

سێیەم: بایەخی کات و ناوەڕۆک لە پڕۆگرامی منداڵاندا لەکەناڵەکانی تیڤی کە لەلایەن بەڕێز د.یۆهان  عوسمان، مامۆستای زانکۆ خرایە ڕوو.

چوارەم: ڕۆڵی پەروەردەی هونەر لە ژیانی منداڵانداو چۆنیەتی پێشخستنی  کە لەلایەن بەڕێز د.جەواد نیعمەت، سەرۆکی بەشی پەروەردەی هونەر لە زانکۆی بنەڕەت خرایە ڕوو.

پێنجەم: کاریگەری میدیا لەسەر  ناوەندە پەروەردەیەکان لەلایەن م.تارق نەجیب سەرپەرشتیاری گشتی قوتابخانەکان خرایە ڕوو.

لە سیمینارەکەدا، هێندێک ئامارو داتای‌ و ڕێنمایی پێویست تایبەت بە بابەتی پەروەردەیی منداڵ خرانە ڕوو ،  کە بەهۆیانەوە دەتوانرێت سود لە میدیا ببینرێت، ئەو ڕێگایانەی‌ خرانەڕوو کە بەهۆیانەوە دەکرێت سنورێک بۆ میدیا دابنرێت‌و حاڵەتەکانی‌ توندوتیژی  کەم بکرێنەوە، بەتایبەت لەو بارەیەوە ڕونکرایەوە پێویستە سەرجەم ئەو لایەنە حکومی‌‌ و ناحکومییانەی‌ کار دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە.

ئەم گفتوگۆکراوەیە، بەشێک بوو لە چالاکییەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان کە لەلایەن  بەشی ڕۆشنبیری منداڵانی سلێمانی‌ ڕێکخرابوو.


26/06/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.