• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە مەڕاسیمێکی شایستەدا 30کورسی کارەبایی بەسەر کەمئەندامی شایستە دابەشکرا و خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە خاوەنی کۆمپانیای سەفرە کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی حوزەیرانی 2023، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا و بەئامادەبوونی بەڕێزان کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ،شەرف حاجی ڕەسوڵ خاوەنی کۆمپانیای سەفرە.30 کورسی کارەبایی بەسەر 30هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا. 

لەدەستپێکی مەڕاسیمەکەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان شەریفی حاجی ڕەسوڵی کرد بۆ دابین کردنی کورسیە کارەبایەکان و بەڕێوەبەری گشتی کە بە پشتیوانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەماهەنگی ڕێکخراوو کەسایەتیە خێرخوازەکان هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی لە هاوکاریکردنی خەڵک بینیوە.

دواتر بێستون جەبار وتەیەکی پێشکەش کردو سوپاسی خاتوو کوێستان موحەممەد  وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد لە پشتگیری بەردەوامی بۆ هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی هەروەها سوپاسی خاوەنی کۆمپانیای سەفرەی کرد کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بە پێنج هەزار پاکێج هاوکاری هاوڵاتیانی کەمدەستی کرد و ئەمڕۆش بە 30 کورسی کەمئەندامی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی بۆ جەژنی قوربان بەسەر کردەوە و دڵنیایی دا بەردەوام دەبن لەهەوڵەکانیان بەهاوکاریخێرخوازان.

لەکۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری سلێمانی پێشکەش بە بەڕێز شەریف حاجی ڕەسوڵ خاوەنی کۆمپانیای سەفرە کردو کورسیەکان پێشکەش بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی ئامادەبوو کرا.


13/06/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.