به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاس‌و پێزانینی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد‌و سوپاسنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی حوزەیرانـی2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، پێشوازیكرد له وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستانلقی سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز بەختیار ڕەئوف، جێگری سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌و هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان هەڵاڵە محمود ئەندامی دەستەی کارگێڕی ، گوڵزار عوسمان ئەندامی دەستەی کارگێڕی.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه پێشكه‌شكردنی سوپاس‌و پێزانینی كۆمه‌ڵه بوو به به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك كه هاوكارو پشتیوانی كۆمه‌ڵه‌و توشبوانی ئۆتیزم و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌یه.
له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به مێژووی پرشنگداری كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی کوردستان و كار‌و چالاكییه‌كانی‌و چۆنییه‌تی‌و باشترین كاركردن بۆ هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا، له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كخستنی تواناكان كرد بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و باشتركردنی ژیان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیان.
له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز بێستون جەبار، سوپاسی تایبه‌تی خۆی ئاراسته‌ی وه‌فده‌كه‌و سه‌رۆك‌و سكرتێر‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه كرد، هه‌روه‌ك كار‌و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی به‌رزنرخاند وه‌ك یەکێک لە فراوانترین ڕێكخراوی بواری كاركردن بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، هه‌روه‌ك وتی :" ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌نجاممانداوه ته‌نها به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانمان بووه‌و سوپاسی كۆمه‌ڵه‌كه‌شتان بۆ ئێمه پێمانده‌ڵێت كه به‌راستی ئه‌ركی گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆیه‌و پێویسته له داهاتوودا باشتر به كاره‌كانمان هه‌ستین‌و ئه‌و توێژه‌ی هه‌ردوولا كاری بۆ ده‌كه‌ین خه‌ڵكانێكن شایسته‌ی باشترین خزمه‌تن"
|