• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ 5 دایەنگەی حکومی کۆدەبێتەوە.

" بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە دایەنگەی چوارباخی حکومی بەڕووی منداڵان داخرا"

ڕۆژی یەکشەممە، 2ـی حوزەیرانی2024، بەسەرپەرشتی بەڕێز بێستون جەبەر بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ئامادەبونی بەڕێز خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان ، لەگەڵ هەریک لە دایەنگەکانی (چوارباخ ، بەختیاری، خنجیل، دایک، چوارتا)ـی حکومی کۆبویەوە.

کۆبونەوەکە ژمارەیەک تەوەری لەخۆگرت، لەوانە نۆژەنکردنەوەی دایەنگەی چوارباخ و دابەشکردنەوەی میلاکی دایەنگەکە، هەروەک بڕیاردرا منداڵانی دایەنگەکە بەسەر دایەنگە حکومیەکانی تر دابەش بکرێت تا کاتی تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەکەی.

بەشێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە گرفتەکانی دایەنگەکان و هەروەها وەرگرتنی منداڵ بۆ ساڵی تازە بە میکانزمێکی نوێ لە ڕێگەی فۆڕمێک بەپێی خاڵبەندی تیایدا دادپەروەری پەیڕەو دەکرێت.

هەریەک لە بەڕێزان خاتوو بەسۆز تۆفیق بەڕێوەبەری دایەنگەی دایک، خاتوو دنیا حەمەعەلی بەڕێوەبەری دایەنگەی بەختیاری ، خاتوو چۆپی علی بەڕێوەبەری دایەنگەی چوارباخ ،خاتوو بنار بەکر بەڕێوەبەری دایەنگەی خنجیل ، ئاواز محمود بەڕێوەبەری دایەنگەی چوارتا بەشداریان لەکۆبونەوەکە کرد.

لەسنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی 9 دایەنگەی حکومی هەیە کە چوار دایەنگەیان لە ناو سەنتەری شاری سلێمانین و ئەوانی تر دەکەونە قەزاکانی (بازیان، دەربەندیخان ، دوکان ، چوارتا، شارەزوور).


03/06/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.