به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له شاندێکی ڕێكخراوی یونسێف دەکات.
ڕۆژی دووشەممە، 27ـی ئایاری 2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان کامل غەفور ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، پێشوازیكرد له شاندێکی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵ (unicef) كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ، ئەحمەد تاهیر سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ لە عێراق ، خاتوو شەهد بترس بەرپرسی ڕاگەیاندن .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی كار‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌كان كرا‌و کاریگەریەکانی پرۆژه‌ی پاراستنی منداڵ دوای کشانەوەی ڕێکخراوی ناوبراو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هیوای خواست پڕۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەبێت و نەمانی بەتایبەت پاڵپشتیەکان کاریگەری نەرێنی دروست دەکەن ، به‌تایبه‌ت له دۆخێك‌دا كه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ پێویستیان به هاوكارییه له منداڵانی ئاواره‌و خانەخوێ.
له‌لای خۆیانه‌وه شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان به كاركردنی ڕێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ده‌ربڕی‌و ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه ئه‌وان هەوڵدەدەن به‌رده‌وام بن له كار‌و پڕۆژه‌كانیان له سنوری پارێزگای سلێمانی.
|