بەڕێوەبەری گشتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دابینکردنی45 یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەمئەندامی پەکەوتە ڕاگەیاند. 
 
    ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی ئــایــاری2024، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دابینکردنی45 یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەمئەندامی پەکەوتە ڕاگەیاند.
 
لەکۆنگرەکەدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد بۆ پێدانی مۆڵەت  هاوکاری و هەماهەنگیان ،وە دابینکردنی یەکەکانی بۆ هەوڵەکانی بەڕێز خاتوو(کوێستان موحەممەد) وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەیتی گەڕاندەوە کەلەلایەن کۆمپانیای گردجان لە پڕۆژەی شاری شاران / قولەرەیسی دابینکراوە.
 
بەڕێوەبەری گشتی وتیشی تەواوی تێچووی پڕۆژەکە بێبەرامبەرەو هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت و تایبەتە بەو کەمئەندامانەی ڕێژەی کەمئەندامیان لەسەدا ٪ و کرێچین و لەناوەندی سلێمانی نیشتەجێن و لەڕێگەی فۆڕمێکەوە دابەشدەکرێت.
 
بەڕێوەبەری گشتی وتیشی داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە سەردان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کە بۆ ماوەی 10ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دواتر بەپێی خاڵبەندی پێشکەشیان دەکرێت.
    
      
    
	
    
 
 
 
                        
                     |