سلێمانی / وەزیری کار‌و كاروباری كۆمهڵایهتیدوو دامەزراوەی حکومی بەسەردەکاتەوە و بەدواداچوون بۆ دۆخى ژیانى منداڵانی ئۆتیزم دەکات. 
 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی ئـــایـــاری2024،، بەڕێز کوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ،لە پارێزگای سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ناوەندی پەپولەکان بۆ توشبوانی ئۆتیزم دەکات.
 
لە سەردانەکەیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، لە کار‌و چالاکیەکانی پرسیەوەو ، ژمارەیەک رێنمایی ئاراستەی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد کە زۆرینەیان پەیوەندییان بە کەمکردنەوەی ڕۆتین لە کارە کارگێڕی و ژمێریاریەکان و مامەڵەی هاووڵاتیان و بەتایبەت خاوەن پێداویستی تایبەت بوو.
 
پاشان بەهاوڕێیەتی بەڕێزان بێستون جەبار  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و ژمارەیەک لەبەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیەکە ناوەندی پەپولەکان بۆ منداڵانی ئۆتیزم بەسەرکردەوە.
 
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بریتبوو له چاودێری کاری ناوەندەکەو بەسەرکردنەوەی دۆخی ژیانی منداڵان، و دڵنیابوونه‌وه له باش جێ به‌جێكردنی سیستم‌و ڕێنمایی توشبوانیئۆتیزم له پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی شایسته و گەشەکردنیان.
    
      
 
    
	
    
 
 
                        
                     |