بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ توێژەرانی کۆمەڵایەتی کۆبویەوە.
بەڕێوەبەری گشتی لیژنەک پێکدەهێنێت و لەماوەی 12 ڕۆژدا ڕێبەرێک بۆ کاری توێژەری کۆمەڵایەتی لە فەرمانگەکاندا ئامادەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ، 22ـی ئایاری2024،بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، لەگەڵ توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبویەوە.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی چڕ کرا و ئامادەبووان پێشنیارەکانیان خستە بەردەم بەڕێوەبەری گشتی و گرفتەکانیان باسکرد ، دواتر بۆ پێشخستنی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ داڕشتنی ڕێبەرێک لەچوارچێوەی یاساو ڕێنمایەکان بۆ ڕێکخستنەوەی کاری توێژەرانی کۆمەڵایەتی لەسەرجەم سێکتەرەکان دا، بەڕێوەبەری گشتی ڵیژنەکەی ڕاسپارد لەماوەی 12 ڕۆژدا ئامادەکاری تەواو بکەن.
بەڕێوەبەری گشتی لە کۆبونەوەکەدا دەستخۆشی لە ئامادەبووان کرد کە بە ئاستێکی باش لە دامەزراوەکاندا خزمەت دەکەن ، وە ئامانجی کۆبونەوەکەی ڕوون کردەوە و پێشخستنی توانای سێکتەراکانی بەکاری لەپێشینە دانا ، وە ڕوونی کردەوە ڕێبەرێکی کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەرجەم توێژەرانەو دەرخستنی کارامەیی و تواناکانیانە و پشتگیریان دەکات و بەرچاوڕوونی زیاتردەداتە توێژەران و بەرکەوتەکانیان، دەبێتە ڕێبەرەکە بەجۆرێک بێت سودمەند بێت و ئاستی فەرمانگەکانمان بەرەوپێش ببات.
|