• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی / نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ئافرەتانی بەخشراو کرایەوە.

خاتوو کوێستان موحەمەد :- "یەکەمین نەخۆشخانەی تایبەت بە ژنانی بەخشراومان کردەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش دەیکەینەوە"

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 16ـی ئایاری 2024، بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ،بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،د.صەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی نەخۆشخانەی دەروونی (چرا) بۆ ئافرەتانی بەخشراوی بێلانە کرایەوە.

نەخۆشخانەکە توانای گرتنەخۆی 20 حاڵەتی هەیەو تایبەتە بۆ ئەو ئافرەتانەی کەلە ئێستادا بێ لانەن و نەخۆشی دەروونی درێژخایەنیان هەیەو لە شەقام و کۆڵانەکاندان  و پێویستیان بە جێگا مانەوە و وەرگرتنی چارەسەری دەروونی هەیە .

لەوتەیەکدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشی لەهەریەک لەبەڕێزان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی کرد و کە پشتوانێکی گەورەی کەرتی کۆمەڵایەتی و تەندروستین و نەخۆشخانەکەی بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ پارێزگای سلێمانی وەسف کرد.

دواتر وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ، سوپاسی بنەماڵەی کۆڵەک و یەکێتی ژنانی کرد کە بیناکەیان بەخشیوە ، وە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 95,000,000 دینار تەرخان کرا بۆ نۆژەن کردنەوەو دابین کردنی پێداویستیەکانی ، وە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و تەندروستی ئەرکی سەرپەرشتی کردن و چاودێری کردنی نەخۆشخانەکە لەئەستۆ دەگرن. کوێستان موحەممەد وتیشی نەخۆشخانەکە وەک یەکەمین نەخۆشخانەی تایبەت بە ژنانی بەخشراوەو لە ماوەیەکی نزیکدا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش دەیکەینەوە.

دواتر وەزیری تەندروستی لەبەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ووتی :"لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ،کاتێک دەمانبینی بەشەوو ڕۆژ ژمارەیەک ئافرەتی بەخشراو لە سەرشەقام و کۆڵانەکان دەمانەوە ،بەهاوبەشی لەگەڵ وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەم پڕۆژەیەمان خستە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بەخۆشحاڵیەوە ڕەزامەندی دراو 70 کارمەند بۆ هەرسێ پارێزگاکە دامەزرێندران.

نەخۆشخانەی دەروونی چرا، سۆزێكە بۆ ئەو ئافرەتانەی توشی نەخۆشی دەرونی درێژخایەن بوون، لەو نەخۆشخانەیەدا چارەسەر و خزمەتێكی بەرچاوی ئەو كەسانە دەكرێت كە سەردانی دەكەن و چارەسەری پێویستی پزیشكی و دەروونیان بۆ دەكرێت.


16/05/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.