کۆبونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ، چوارشەممە ، 15ـی ئـــایــاری2024، بەسەرپەرشتی بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، ئاوات محمد قائمقامی قەزای سلێمانی ، بەڕێوبەری بەرنامەی پاارستنی منداڵ لە ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان ، نوێنەری فەرمانگا پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ئامانجەکانی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵی بیری ئامادەبووان هێنایەوە ، پاشان باس لە یاداشت نامەی هاوبەشی منداڵپارێزی کوردستان و وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی کرا لەسەرلیژنەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر میکانیزمی کاروچالاکیەکانی لیژنەکە و بڕگەکانی کۆبوونەوەکەی بۆ ئامەدەبووان شیکردەوە کەخۆی لە پاراستنی منداڵان دەبینێتەوە.
پاشان پارێزگاری سلێمانی لەووتەیەکدا دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و سەرجەم ئەندامان کرد وبابەتی منداڵی ئیشکەرو و دەروەزەکاری بە هەستیار و گرنگ وەسف کرد، چونکە کاریگەری لە سیمای شار کردووەو لەداهاتوشدا ژمارەیەک گرفتی گەورەی بەدوادادێت وەک بڵاوبونەوەی نەخوێندەواری وبازرگانی کردن بەمنداڵان ، لە بەشێکی تری وتەکەیدا باسی لە داخستنی کەمپەکان و لێکەوتەکانی کردو ژمارەی ئاوەرەکانی وڵاتی سوریاو تورکیای بە 34000 مەزەندە کرد کە گرفتی گەورەیان دروست کردوەو وە داوای کرد ئەنجومەنەکە چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزێتەوە و سەرجەم دیاردە ناشرینەکان کۆتایی پێ بهێنرێت.
پاشان بەڕێز قائمقامی سلێمانی ووتەیەکی پێشکەش کرد و دوای سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و منداڵپارێزی کوردستان ، داوای کرد هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم لیژنەکانی جێبەجێکردن و ڕسد کردنی منداڵان.
قائمقامی سلێمانی ووتیشی"منداڵانی سەرشەقام و دەروەزەکار زۆرینەیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن ، وە ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی ٢٠١٧ وە کە منداڵپارێزی کوردستان و قائیم قامیەت لیژنەکەیان دامەزراند ئاماری لیژنەکە لە ساڵی 2017 تا ئێستا 18300 سەردانیان کردوە و 2060 منداڵ ڕەسد کراون ، وە 16 شوێن بەهۆی سەرپێچی کردن داخراون"
پاشان ئامەدەبووان ڕاو سەرنجی خۆیان پێشکەش کرد و بڕیاردرا ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی منداڵی ئیشکەر لەخوار تەمەنی یاسایی و دەروەزەکار لە بازاڕ و سەر شەقامەکان ئەوەش بەپێی پلانێک کە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن وە ڕێکاری توندتر بگیرێتەبەر بەتایبەت لە بازگەکان و کار لەسەر لێکەوتەکانی داخستنی کەمپەکان بکرێت.
دواتر بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن شیکردەوە دڵنیای دا لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکان لەبەرژەوەندی پارێزگای سلێمانی و هاوڵاتیانی