بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی ، کۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی دووشەممە،13ـی ئـــایــاری /2024، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کۆبونەوەی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەوەکالەت سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان‌و به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌ران كرد كه بەوپەڕی توانا‌و سەرەڕای دواکەوتنی مووچە بەردەوام بوون لەخزمەت کردن بە هاوڵاتیان و سودمەندان ، هەروەها ئاماژەشی بەوگرفتانە کرد کە ڕوبەڕوی بەشەکان دەبێتەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەرنامەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکران،لەو چوارچێوەیەدا سەرجەم بەرپرسی بەشەکان ڕاسپێردران بە چارەسەرکردنیگ کێشەو گرفتەکان ، وە ڕێکخستنەوەی کاتەکانی فەرمانبەران و کارمەندان بەجۆرێک تەواوی کاتەکانیان بۆ ئەرکەکەیان تەرخان بکەن تا ڕایکردنی مامەڵەکان و گرفتە ئیداری و ژمێریاریەکان چارەسەر ربکرێن .
|