بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لەشاندێکی ڕێکخراوی (CESVI) دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە، 8ـی ئـــایــاری2024، به‌ڕێز بێستون جەبار ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، پێشوازیكرد له شاندێكی ڕێکخراوی CESVI ،کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان گوڵناز حەبیب بەڕێوەبەری پڕۆژە ، بەناز بەها‌و کارمەندی مەیدانی ڕێکخراو.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی‌و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش بوو، له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ڕێكخراوی ناوبراو ڕوونكرده‌وه كه بریتیه ڕه‌خساندنی هه‌ل‌و مه‌رجی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراوه‌ییانه‌و پێشوازیكردن له‌هه‌ر كارێكی پێكه‌وه‌یی كه خزمه‌ت به هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ژنان بكات، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی هێڵه گشتیه‌كانی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له بواری هه‌ماهه‌نگیدا بریتیه له پابه‌ندی به یاسا‌و ڕێنمایی‌و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای سودمه‌ندان‌و ڕه‌چاوكردنی داب‌و نه‌ریت‌و چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه باشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی، له‌م بواره‌شدا ئاماده‌ی پێشوزای‌و هه‌ماهه‌نگی ده‌بن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان‌و ڕێكخراوی ئافره‌تان بۆ سودگه‌یاندن به كچان‌و ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له ڕوانگه‌ی دابینكردنی سه‌لامه‌تی‌و پاراستنی نهێنیبوون‌و تایبه‌تمه‌ندی ژنان‌و په‌ره‌پێدان به تواناكانیان.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌و دڵسۆزانه‌و بێ لایه‌نانه‌و به پێی پڕه‌نسیپ‌و بنه‌ما دروسته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن كاره‌كانی ڕێكده‌خات‌و وه‌ڵامی هاووڵاتیان‌و ڕێكخراوه‌كان ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی ڕێكخراوه‌كه‌شیان ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی.
|